کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

قوتابخانەکە لە پاش رووداوەکە. وێنە: AFP

قوتابخانەکە لە پاش رووداوەکە. وێنە: AFP

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

بەهۆی تەقینەوە لە قوتابخانەیەکی ئەفغانستان 10 قوتابی گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کوێت باڵیۆزی ئێران لەسەر "بەردەوامیی هێرشەکان" بانگهێشت دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست27-11-2026

کوێت باڵیۆزی ئێران لەسەر "بەردەوامیی هێرشەکان" بانگهێشت دەکات

سێنتکۆم: کەشتییەکمان پەکخست کە لە سنووری ئاویی بەندەر عەباسی ئێرانەوە بەڕێکەوتبوو
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست27-11-2026

سێنتکۆم: کەشتییەکمان پەکخست کە لە سنووری ئاویی بەندەر عەباسی ئێرانەوە بەڕێکەوتبوو

کۆریای باشوور بۆ ئێران: بەشداری لە شەڕدا ناکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست27-11-2026

کۆریای باشوور بۆ ئێران: بەشداری لە شەڕدا ناکەین

رووداو دیجیتاڵ


گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند، رۆژی شەممە تەقینەوەیەک بەهۆی رووداوێکی نەخوازراوەوە لە نزیک قوتابخانەیەک لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە روویداوە و لە ئەنجامدا لانیکەم 10 قوتابی گیانیان لەدەستداوە و 110 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە زۆربەیان منداڵن.


بە گوتەی بەرپرسانی وڵاتەکە، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن تەقینەوەکە لە کۆگایەکی تەقەمەنی سەر بە کۆمپانیایەکی کانزاکاری لە نزیک قوتابخانەکە لە شاری ئەسەدئاباد، ناوەندی پارێزگای کونەر روویداوە.


حەمدوڵڵا فترەت، جێگری گوتەبێژی حکومەت رایگەیاند، پشکنینە سەرەتاییەکان ئەوەیان دەرخستووە کە تەقینەوەکە بەهۆی "کەمتەرخەمی و بێباکی" بووە لە کۆگاکەدا.


سەمیعولحەق حەق بەیان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی زانیاری و کولتووری پارێزگای کونەر بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، تەقینەوەکە لە نزیک قوتابخانەی ناوەندیی شاگای لە ئەسەدئاباد لە کاتێکدا روویداوە کە تەقەمەنی بۆ کاری کانزاکاری و تەقاندنەوەی بەرد ئامادە دەکرا.


ئەو بەرپرسەی پارێزگای کونەر پێشتر رایگەیاندبوو کە حەوت تەرم گەیێندراونەتە نەخۆشخانەیەکی ئەسەدئاباد، کە تێیدا رۆژنامەڤانێکی فرانس پرێس منداڵانی برینداری تەمەن هەشت بۆ 15 ساڵانی لەسەر قەرەوێڵەی نەخۆشخانە بینیوە، هاوکات هۆشداریشی دا لە ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری ئاماری قوربانییان. دواتر عەبدولمەتین قانع، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ئاماری نوێی قوربانییانی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە لانیکەم 10 قوتابی گیانیان لەدەستداوە.


لەتیفوڵڵا، کارمەندێکی قوتابخانەکە کە نەیویست ناوی خێزانەکەی ئاشکرا بکرێت، باسی لەو شڵەژان و ترسە کرد کە راستەوخۆ دوای تەقینەوەکە دروستبوو و گوتی: "نزیکەی کاژێر 10ـی بەیانی بوو کاتێک تەقینەوەیەک لەو خانووەوە روویدا و بەدوایدا هاواری قوتابییەکان بەرزبووەوە؛ خەڵک بەرەو هەموو لایەک هەڵدەهاتن."


عەلیئورەحمان، دانیشتوویەکی ناوچەکە کە تەنیا ناوی یەکەمی خۆی ئاشکرا کرد، ئاماژەی بەوە دا کە یارمەتی گواستنەوەی قوربانییەکانی داوە بۆ نەخۆشخانە و لە بەردەم قوتابخانەکە گوتی: "کاتێک گەیشتینە ئێرە، منداڵانی بریندار لەسەر زەوی کەوتبوون."


عەبدوڵڵا، باوکی یەکێک لە قوتابییە بریندارەکانیش بە فرانس پرێسی گوت، کوڕەکەی و ئامۆزاکانی لەژێر بنمیچێکدا گیریان خواردبوو و گوتیشی: "برازا و خوشکەزاکانم باشن، بەڵام کوڕەکەمان بردە نەخۆشخانە و سوپاس بۆ خوا ئێستا دۆخی باشترە."

بابەتی پەیوەندیدار

کوێت باڵیۆزی ئێران لەسەر "بەردەوامیی هێرشەکان" بانگهێشت دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست27-11-2026

کوێت باڵیۆزی ئێران لەسەر "بەردەوامیی هێرشەکان" بانگهێشت دەکات

سێنتکۆم: کەشتییەکمان پەکخست کە لە سنووری ئاویی بەندەر عەباسی ئێرانەوە بەڕێکەوتبوو
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست27-11-2026

سێنتکۆم: کەشتییەکمان پەکخست کە لە سنووری ئاویی بەندەر عەباسی ئێرانەوە بەڕێکەوتبوو

کۆریای باشوور بۆ ئێران: بەشداری لە شەڕدا ناکەین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست27-11-2026

کۆریای باشوور بۆ ئێران: بەشداری لە شەڕدا ناکەین

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە