کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی بانکی ناوەندیی ئێران

باڵەخانەی بانکی ناوەندیی ئێران

ئێران

بانکی ناوەندیی ئێران: 32 ملیار دۆلار بۆ دابینکردنی کاڵا سەرەکییەکان تەرخان کراوە

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

29-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد29-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسایەکی پەسندکرد؛ دەکرێ کەسێک پیاوی ئایینیش نەبێ، ببێتە وەزیری ئیتڵاعات
ئێران29-11-2026

پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسایەکی پەسندکرد؛ دەکرێ کەسێک پیاوی ئایینیش نەبێ، ببێتە وەزیری ئیتڵاعات

سوپای ئێران: مین لە تەنگەی هورمز بە دوو کەشتی گواستنەوەی نەوتدا تەقییەوە
ئێران29-11-2026

سوپای ئێران: مین لە تەنگەی هورمز بە دوو کەشتی گواستنەوەی نەوتدا تەقییەوە

سوپای ئێران: درۆنێکی ئەمریکی لە سیریک بەلەمێکی کردە ئامانج
ئێران29-11-2026

سوپای ئێران: درۆنێکی ئەمریکی لە سیریک بەلەمێکی کردە ئامانج

رووداو دیجیتاڵ


هەر دۆلارێک 300 هەزار تمەنی تێپەڕاند. سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران رەتی ناکاتەوە گەمارۆکانی ئەمریکا کاریگەرییان لەسەر ئابووریی وڵاتەکەی هەبووە و دەڵێت: ''زیاتر لە 32 ملیار دۆلارمان بۆ هاوردەی کاڵا سەرەکییەکان دابینکردووە''.


ئەمڕۆ یەکشەممە 29-11-2026، عەبدولناسر هیمەتی، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران ئاماژەی بە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆ و گوشارە ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند: ''لە سبەیەوە توانای کڕینی دراو تاوەکو بڕی 20 هەزار دۆلار بۆ کەسایەتییە یاساییە خاوەن کارتە بازرگانییەکان لە بانکەکانی میللیی ئێران، میللەت، تیجارەت، سادرات و سامان دەڕەخسێندرێ''.


بەگوتەی عەبدولناسر هیمەتی، زیاتر لە 32 ملیار دۆلاریان بۆ هاوردەکردنی کاڵا سەرەکییەکان دابینکردووە و پڕۆسەکەش بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت.


''بژێویی خەڵک کاری پێشنۆرەییمان دەبێ''


سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران رەتی ناکاتەوە بەهۆی گەمارۆکانەوە، گوشارێکی زۆر خراوەتە سەر دانیشتووانی وڵاتەکەی و دەڵێت: ''دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی خەڵک و پشتیوانیکردن لە بەردەوامیی بەرهەمهێنان، کاری پێشنۆرەییمان دەبێت''.


ئەمریکا سزای ئەو وڵاتەش دەدات کە لەگەڵ ئێران دەچێتە نێو ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوکاریی ئابوورییەوە.


عەبدولناسر هیمەتی وەک ئاماژەیەک بۆ قسەی بەرپرسانی ئەمریکا کە بانگەشەی داڕمانی ئابووریی ئێران دەکەن، گوتی: ''سنووردارکردنەکانی سەر دراو راستەقینەن، بەڵام نابێت سنووردارکردن لەگەڵ رێگەی داخراو تێکەڵ بکرێ. ئێمە نکۆڵی لە کەمبوونەوەی داهاتە نەوتییەکان و سەختیی گواستنەوەی سەرچاوە دراوییەکان ناکەین، بەڵام بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان سەرچاوە و پلانمان هەیە''.


دۆلار بەرامبەر تمەن ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد


قسەکانی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران دوای ئەوە دێن کە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر تمەن، ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد و تاوەکو 304 هەزار و 500 تمەن رۆیشت. سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران هۆشداری دەدات: ''ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵ دەدەن گوشاری ئابووری بگۆڕن بۆ ناسەقامگیریی کۆمەڵایەتی و نائومێدیی گشتی''.


بەگوتەی هیمەتی، ئامانجی ئەو دوو وڵاتە لە گەمارۆ و گوشارە ئابوورییەکان، ''چڕکردنەوەی ئاڵۆزی لە بازاڕی دراو و بەرزکردنەوەی هەڵاوسان''ـە.


لەگەل دابەزینی بەهای تمەن نیگەرانیی خەڵک لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر بووە. سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران گوتی: ''ئاگاداری گوشاری گرانی و ناسەقامگیریی سەر ژیانی خەڵکین. هیچ روونکردنەوەیەکی ئابووری و هیچ تێبینییەکی سیاسی، بەرپرسیاریێتییمان بەرامبەر دابینکردنی بژێویی خەڵک کەم ناکاتەوە. ئەوان مافی خۆیانە نیگەران بن، پرسیار بکەن و داوای ئەنجام لە بەرپرسان بکەن''.


عەبدولناسر هیمەتی دڵنیایی دەداتە خەڵک کە یەدەگی نەختینەییان بەردەستە و دەتوانن دەستوەردان لە نرخی کاڵاکان لە بازاڕدا بکەن، دەشڵێت: ''بێگومان، دەسەڵاتی بانکی ناوەندی بە واتای بەکارهێنانی بێ بەربەستی یەدەگەکان نییە، بەڵکو بە واتای بەکارهێنانی لەکاتی خۆی، ئامانجدار و کاریگەری سەرچاوە و ئامڕازە بەردەستەکانە''.


سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران ''سزا بێپێشینەکان، گەمارۆی سەربازی، زیادبوونی تێچووی بازرگانی، سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە داراییەکان و گوشارخستنە سەر داهاتەکانی حکومەت'' بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و گرانبوونی کاڵا سەرەکییەکان دەزانێت.


''خۆڕاگری تێچووی هەیە''


هیمەتی داوا لە خەڵک دەکات متمانەیان بە حکومەت هەبێت و دەڵێت: ''خۆڕاگری لە بەرامبەر گوشاری دەرەکی تێچووی هەیە. متمانەی خەڵک گرنگترین پاڵپشتییە بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە".


بەپێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، هەڵاوسانی خاڵ بۆ خاڵ لە مانگی رەزبەردا 88.7% بووە، واتا تێچووی کڕینی سەبەتەیەکی هاوشێوەی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان لە مانگی رەزبەری ئەم ساڵی هەتاویدا، تێکڕا 88.7٪ لە مانگی رەزبەری پار زیاترە.


دابەزینی بەهای تمەن لەکاتێکدایە، گەمارۆ دەریاییەکانی سەر بەندەرەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە بەردەوامن و واشنتن هەوڵی وشککردنی سەرچاوەی داهاتەکانی ئێران دەدات.


بەهای ئێستای دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیاتر لە 12% بەرزبووەتەوە. هاوکات لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بەهای هەر دۆلارێک بەرامبەر تمەن زیاتر لە 73% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.


دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئێران لە کۆتایی مانگی شوباتی 2026ـەوە، تاران مەرجی قورسی بۆ تێپەڕبوونی کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەى هورمز داناوە و داوا دەکات، هەموو کەشتییەک پێشوەختە رەزامەندیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ تێپەڕین وەربگرێ، بە پێچەوانەوە دەکرێنە ئامانج یان بەهۆی مینە چیندراوەکانەوە، مەترسیی تەقینەوەیان لەسەرە.


لە بەرامبەریشدا واشنتن گەمارۆی دەریایی خستووەتە سەر بەندەرەکانی ئێران و ئەوەش کاریگەریی قورسی لەسەر ئابووریی وڵاتەکە و دابەزینی بەهای تمەن داناوە.

بابەتی پەیوەندیدار

پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسایەکی پەسندکرد؛ دەکرێ کەسێک پیاوی ئایینیش نەبێ، ببێتە وەزیری ئیتڵاعات
ئێران29-11-2026

پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسایەکی پەسندکرد؛ دەکرێ کەسێک پیاوی ئایینیش نەبێ، ببێتە وەزیری ئیتڵاعات

سوپای ئێران: مین لە تەنگەی هورمز بە دوو کەشتی گواستنەوەی نەوتدا تەقییەوە
ئێران29-11-2026

سوپای ئێران: مین لە تەنگەی هورمز بە دوو کەشتی گواستنەوەی نەوتدا تەقییەوە

سوپای ئێران: درۆنێکی ئەمریکی لە سیریک بەلەمێکی کردە ئامانج
ئێران29-11-2026

سوپای ئێران: درۆنێکی ئەمریکی لە سیریک بەلەمێکی کردە ئامانج

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە