رووداو - هەولێر
لە دەرەوەی سەنتەری شاری هەولێر چەند گوللە کاتیۆشایەک دەکەوێتە خوارەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە 15ی ئازار) چەند گوللە کاتیۆشایەک لە رۆژئاوای شاری هەولێر، نزیک گومرگی سەوزەو میوە کەوتە خوارەوە و بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
رائید کاروان عەبدولکەریم، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر هەواڵەکەی بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووەو لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە دەستیپێکردووە، بۆ ئەوەی ئاراستە و هۆکاری رووداوەکە بزانرێت.





