کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

مامۆستایەکی زانکۆی ئەمریکی: کورد لە کۆنگرێس هاوسۆزیی زیاتری هەیە وەک لە ئیدارەی ترەمپ

محەممەد رەحمان

محەممەد رەحمان

27-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحمان
محەممەد رەحمان27-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا: پێویستە سووریاییەکان وڵاتەکەمان جێبهێڵن
جیهان27-11-2026

پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا: پێویستە سووریاییەکان وڵاتەکەمان جێبهێڵن

هەشت کۆچبەر لە کەناراوی دوورگەکانی کەناریی ئیسپانیا گیانیان لەدەستدا
جیهان27-11-2026

هەشت کۆچبەر لە کەناراوی دوورگەکانی کەناریی ئیسپانیا گیانیان لەدەستدا

لە فەرەنسا لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک کەس دەکرێ کە ژیانی کۆچبەرانیان خستووەتە مەترسییەوە
جیهان27-11-2026

لە فەرەنسا لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک کەس دەکرێ کە ژیانی کۆچبەرانیان خستووەتە مەترسییەوە

رووداو دیجیتاڵ

مامۆستایەکی زانکۆی ئەمریکی لە واشنتن دەڵێ، ئەگەر دیموکراتەکان بتوانن لە هەڵبژاردنی نیوەخول زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەستبهێنن، لێپێچینەوەی ورد لە سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەکەن، بەتایبەتی لەبارەی چۆنیەتی هەڵگیرسانی شەڕی ئێران.

گریگۆری ئەفتەندەلیان، مامۆستای زانکۆی ئەمریکی لە واشنتن دەڵێ، لە ئەگەری سەرکەوتنی دیموکراتەکان، ئەندامانیان لە ئەنجوومەنەکانی پیران و نوێنەران دەسەڵاتی بانگهێشتکردنی بەرپرسانیان دەبێت و دەتوانن لە رێگەیەوە بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ ناچار بکەن بۆ لێپرسینەوە لە کۆنگرێس ئامادە بن.

ئەفتەندەلیان دەڵێ، کۆنگرێس مافی تەرخانکردنی بودجەی هەیە، بۆیە ئەگەر دیموکراتەکان بیانەوێ، دەتوانن بڕیاری راگرتنی بودجەی شەڕی ئێران بدەن و چیدیکە پارە بۆ ئەو مەبەستە تەرخان نەکەن.

سەبارەت بە ئەنجوومەنی پیران، ئەفتەندەلیان گوتی، "تاوەکو ئێستا ئەنجام یەکلایی نەبووەتەوە و نازانرێت کۆمارییەکان دەسەڵاتی خۆیان دەهێڵنەوە یان دیموکراتەکان دەیبەنەوە."

ئەو مامۆستایە کە پێشتر وەک شرۆڤەکاری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا کاری کردووە، ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەگەر پارتەکەی ترەمپ لە هەڵبژاردنی نیوەخولدا شکست بهێنێت، وڵاتانی جیهان کەمتر پابەندی سیاسەتەکانی دەبن، چونکە وەک سەرۆکێکی لاوازتر دەیبینن.

لەبارەی کاریگەرییەکانی لەسەر کورد، مامۆستاکەی زانکۆی ئەمریکی دەڵێ: "قسەکردن لەسەر ئەوەی سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر کورد چی بەسەر دێت، کارێکی قورسە." بەڵام "لەنێو کۆنگرێسدا هاوسۆزییەکی زیاتر بۆ کورد هەیە بەراورد بە ئیدارەی ترەمپ."

قسەکانی ئەو مامۆستایە ئەمڕۆ سێشەممە لەکاتی بەشداریکردنی بوو لە بەرنامەی (رێگەی کۆنگرێس) کە دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن پێشکێشیکرد.

 

بابەتی پەیوەندیدار

پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا: پێویستە سووریاییەکان وڵاتەکەمان جێبهێڵن
جیهان27-11-2026

پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا: پێویستە سووریاییەکان وڵاتەکەمان جێبهێڵن

هەشت کۆچبەر لە کەناراوی دوورگەکانی کەناریی ئیسپانیا گیانیان لەدەستدا
جیهان27-11-2026

هەشت کۆچبەر لە کەناراوی دوورگەکانی کەناریی ئیسپانیا گیانیان لەدەستدا

لە فەرەنسا لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک کەس دەکرێ کە ژیانی کۆچبەرانیان خستووەتە مەترسییەوە
جیهان27-11-2026

لە فەرەنسا لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک کەس دەکرێ کە ژیانی کۆچبەرانیان خستووەتە مەترسییەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە