کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەلیس ڤایدڵ، هاوسەرۆکی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا (ئەی ئێف دی). وێنە: Reuters

ئەلیس ڤایدڵ، هاوسەرۆکی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا (ئەی ئێف دی). وێنە: Reuters

جیهان

پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا: پێویستە سووریاییەکان وڵاتەکەمان جێبهێڵن

ژیلوان زیاد

ژیلوان زیاد

27-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلوان زیاد
ژیلوان زیاد27-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هەشت کۆچبەر لە کەناراوی دوورگەکانی کەناریی ئیسپانیا گیانیان لەدەستدا
جیهان27-11-2026

هەشت کۆچبەر لە کەناراوی دوورگەکانی کەناریی ئیسپانیا گیانیان لەدەستدا

لە فەرەنسا لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک کەس دەکرێ کە ژیانی کۆچبەرانیان خستووەتە مەترسییەوە
جیهان27-11-2026

لە فەرەنسا لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک کەس دەکرێ کە ژیانی کۆچبەرانیان خستووەتە مەترسییەوە

حکومەتی ئەڵمانیا 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سووریا دابین دەکات
جیهان27-11-2026

حکومەتی ئەڵمانیا 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سووریا دابین دەکات


رووداو دیجیتاڵ


ئەلیس ڤایدڵ، هاوسەرۆکی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا (ئەی ئێف دی) لە هەڤپەیڤینێکی بەرفراواندا داوای دەرچوونی سەتان هەزار کۆچبەر و پەناخواز لە ئەڵمانیا دەکات، لەنێویاندا ئەو 900 هەزار سووریاییەی لە وڵاتەکەدان.


ڤایدڵ لە هەڤپەیڤینەکەدا کە رۆژی هەینی بڵاوکرایەوە، لە پرسی دەرکردنی کۆچبەر و پەناخوازان لە ئەڵمانیا پێش تینو کرووپالا، هاوسەرۆکەکەی دیکەی پارتەکەی کەوتەوە کە بەم دواییانە ژمارەی ئەو کەسانەی "پێویستە ئەڵمانیا جێبهێڵن" بە دوو ملیۆن و 600 هەزار کەس خەمڵاند.


لەو بارەیەوە ڤایدڵ گوتی: "بە راشکاوی، ژمارەکە زۆر لەوە زیاترە."


ئەو خانمە بەرپرسە لیستێکی لەو کەسانە خستەڕوو کە مەبەستییەتی و ئاماژەی بەوە کرد، نزیکەی 250 هەزار کەس هەن کە هەر ئێستا پێویستە وڵاتەکە جێبهێڵن، هەروەها "تاوانبارانی تووندوتیژ، ئیسلامییەکان" و ئەوانی دیکە کە بە گوتەی ئەو، "لەسەر حیسابی هاوکارییە کۆمەڵایەتییەکانمان پاڵیان لێداوەتەوە، لێرە ژیانێکی ئاسوودە دەژین و خۆیان ناگونجێنن"، دەبێت ئەڵمانیا جێبهێڵن.


هاوسەرۆکەکەی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا باسی لەو کەسانەش کرد کە دەیەوێ مافی پاراستن و پەنابەرییان لێ وەربگیرێتەوە هەر کاتێک هۆکاری مانەوەیان لە ئەڵمانیا نەما و رایگەیاند، دەبێت "هەموو" ئەو 900 هەزار سووریاییەی لە ئەڵمانیان، هەموو ئەفغانییەکان و دوای رێککەوتنی ئاشتیش، یەک ملیۆن و 100 هەزار ئۆکراینییەکە بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.


ڤایدڵ ئەو بۆچوونەشی رەتکردەوە کە سەرکەوتنی رووسیا لە جەنگدا ببێتەهۆی سەرهەڵدانی شەپۆلێکی دیکەی کۆچ بەرەو رۆژئاوا و گوتی: "هیچ شەپۆلێکی کۆچ روونادات، بەڵکو رێک پێچەوانەکەی دەبێت."


ئەو خانمە سیاسەتڤانە پێیوابوو کە ئۆکراینییەکانی نێو ئەڵمانیا هەر کاتێک ئاشتی بەرقەرار بوو دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، "چونکە لەوێ پێویستن."


لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی ئایینی ئیسلام، ڤایدڵ ئەو بۆچوونەی مارین لو پێن، بەربژێری سەرۆکایەتیی فەرەنسای رەتکردەوە کە لە دەرکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لە مانگی تشرینی یەکەم گوتبووی ئیسلام، بە پێچەوانەی شەریعەتەوە لەگەڵ کۆماری فەرەنسادا دەگونجێت؛ لەو بارەیەوە ڤایدڵ گوتی: "ئیسلام شەریعەتە و شەریعەتیش ئیسلامە."


بابەتی پەیوەندیدار

هەشت کۆچبەر لە کەناراوی دوورگەکانی کەناریی ئیسپانیا گیانیان لەدەستدا
جیهان27-11-2026

هەشت کۆچبەر لە کەناراوی دوورگەکانی کەناریی ئیسپانیا گیانیان لەدەستدا

لە فەرەنسا لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک کەس دەکرێ کە ژیانی کۆچبەرانیان خستووەتە مەترسییەوە
جیهان27-11-2026

لە فەرەنسا لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک کەس دەکرێ کە ژیانی کۆچبەرانیان خستووەتە مەترسییەوە

حکومەتی ئەڵمانیا 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سووریا دابین دەکات
جیهان27-11-2026

حکومەتی ئەڵمانیا 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سووریا دابین دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە