کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
هەواڵە ناوخۆییەکان

نرخی بەرمیلێک نەوت لە هەولێر 43 هەزار دینار دابەزی

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

21-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین21-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کاوە عەلی: کارەکانی دامەزراندنی 250 کەس لە هەڵەبجە تەواو کراوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

کاوە عەلی: کارەکانی دامەزراندنی 250 کەس لە هەڵەبجە تەواو کراوە

سبەی دابەشکردنی مووچەی گرێبەستەکان دەستپێدەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

سبەی دابەشکردنی مووچەی گرێبەستەکان دەستپێدەکات

شەقامێکی خورماتوو دەکرێت بەناوی هەڵکەوت عەزیزەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

شەقامێکی خورماتوو دەکرێت بەناوی هەڵکەوت عەزیزەوە

رووداو دیجیتاڵ


گوتەبێژی گۆڕەپانی سووتەمەنیفرۆشانی هەولێر راگەیاند، نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی هەولێردا دابەزیوە و گەیشتووەتە 330 هەزار دینار و خواست لەسەری بۆ سفڕ دابەزیوە. پێشبینی دەکات نرخەکەی زیاتریش دابەزێت.


رۆژی شەممە، 21ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرباز کەریم، گوتەبێژی گۆڕەپانی سووتەمەنیفرۆشانی هەولێر بە رووداوی گوت: "چوارشەممەی رابردوو بەرمیلێک نەوت بە 373 هەزار دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ بووە بە 330 هەزار دینار و بەراورد بە دوێنێش 20 هەزار دینار دابەزیوە."


بە گوتەی سەرباز کەریم: "خواست لەسەر کڕینی نەوت دابەزیوە بۆ سفر و دابەشکردنی نەوتی ماڵان کاریگەریی زۆری هەم لەسەر نرخەکەی و هەم لەسەر بڕی خواست هەبووە، نرخەکەی زیاتریش دادەبەزێت."


رۆژی سێشەممە 17-11-2026، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای هەوڵێکی زۆری وەزارەتەکەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، یەکەم کاروانی تەنکەرەکانی نەوت بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بارکراوە.


رۆژی چوارشەممە لە پارێزگای دهۆک دابەشکردنی نەوت دەستیپێکرد، هەر ئەو رۆژە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، لە قەزای هەریر و ناحیەکانی باسرمە و بالیسان دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت.


لەبارەی سلێمانیش، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی هەینی یاخود شەممە (20 یان 21ی تشرینی دووەمی 2026) بەشێک لە بەشە نەوتی سپیی ماڵانی سنووری سلێمانی دەگات.


ناردنی ئەم بەشە نەوتە دوای ئەوە هات کە رۆژی 2ـی ئەم مانگە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی نەوتی بۆ هەرێمی کوردستان دا، دواتریش لە 4ـی مانگدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی رەزامەندیی لەسەر دابینکردنی 50 ملیۆن لیتر نەوت دەربڕی.


بابەتی پەیوەندیدار

کاوە عەلی: کارەکانی دامەزراندنی 250 کەس لە هەڵەبجە تەواو کراوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

کاوە عەلی: کارەکانی دامەزراندنی 250 کەس لە هەڵەبجە تەواو کراوە

سبەی دابەشکردنی مووچەی گرێبەستەکان دەستپێدەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

سبەی دابەشکردنی مووچەی گرێبەستەکان دەستپێدەکات

شەقامێکی خورماتوو دەکرێت بەناوی هەڵکەوت عەزیزەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

شەقامێکی خورماتوو دەکرێت بەناوی هەڵکەوت عەزیزەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە