کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

تووی سوور و ئەڤۆکادۆ؛ دوو میوە بۆ جێگیرکردنی ئاستی شەکری خوێن

رۆژان جەعفەر

رۆژان جەعفەر

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رۆژان جەعفەر
رۆژان جەعفەر23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەکی لە بەریتانیا: دەرمانێکی نوێ هیوا بۆ تووشبووانی رەبۆ دروستدەکات
تەندروستی27-11-2026

توێژینەوەیەکی لە بەریتانیا: دەرمانێکی نوێ هیوا بۆ تووشبووانی رەبۆ دروستدەکات

جگەرەکێشانی باپیران مەترسیی تووشبوون بە ئۆتیزم لە نەوەکانیان زیاد دەکات
تەندروستی27-11-2026

جگەرەکێشانی باپیران مەترسیی تووشبوون بە ئۆتیزم لە نەوەکانیان زیاد دەکات

جگەرەکێشان لە سەرەتای دووگیانیدا زیان بە وێڵاش دەگەیەنێت
تەندروستی27-11-2026

جگەرەکێشان لە سەرەتای دووگیانیدا زیان بە وێڵاش دەگەیەنێت

رووداو - تەندروستی


پسپۆڕانی خۆراک جەخت لەوە دەکەنەوە کە پێویست ناکات ئەو کەسانەی گرفتی بەرزیی شەکری خوێنیان هەیە، بەتەواوی لە خواردنی میوە دووربکەونەوە، بەڵکو دەتوانن ئەو جۆرانە هەڵبژێرن کە رێژەی شەکر تیایاندا کەمترە.


د. جودی سیمۆن، پسپۆڕی خۆراک لە سەنتەری پزیشکیی زانکۆی واشنتن دەڵێت، "تووی سوور یەکێکە لە باشترین هەڵبژاردەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن، چونکە زۆرترین ریشاڵ و کەمترین شەکر لەخۆدەگرێت".


د. جودی سیمۆن ئاماژە بەوەدەکات کە یەک کوپ تووی سوور 8 گرام ریشاڵ و 14.6 گرام کاربۆهیدراتی تێدایە.


ئەو پسپۆڕەی خۆراکە گوتی " هەموو جۆرەکانی میوە شەکر و ریشاڵیان تێدایە، بەڵام هەندێکیان رێژەیەکی زیاتر ریشاڵ و شەکری کەمتر لەخۆدەگرن، ئەمەش یارمەتیی جێگیرکردنی ئاستی گلوکۆزی خوێن دەدات".


پسپۆڕێکی دیکەی خۆراک ئاماژە بەوەدەکات خواردنی ئەڤۆکادۆ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە کەم دەکاتەوە.


د. دۆریان دۆس، پسپۆڕی خۆراک دەڵێت، "ئەگەر پێویست بکات یەک میوە هەڵبژێرم کە بۆ کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن باشترین بێت، ئەڤۆکادۆ هەڵدەبژێرم، چونکە سەرچاوەیەکی چەوریی تەندروست و ریشاڵە و بە سروشتی کاربۆهیدراتی کەمە."


نیو ئەڤۆکادۆ نزیکەی 4.6 گرام ریشاڵ و 6 گرام کاربۆهیدراتی تێدایە. دەتوانرێت بە ئاسانی بۆ ژەمە جیاوازەکان زیاد بکرێت، جا چ شیرین بن یان سوێر.


پسپۆڕانی خۆراک رێنوێنی دەدەن کە خواردنی ئەو میوانە لەگەڵ سەرچاوەیەکی پرۆتین یان چەوریی تەندروست، یارمەتی هێواشکردنەوەی کرداری هەرس دەدەن و رێگری لە زیادبوونی شەکری خوێن دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەکی لە بەریتانیا: دەرمانێکی نوێ هیوا بۆ تووشبووانی رەبۆ دروستدەکات
تەندروستی27-11-2026

توێژینەوەیەکی لە بەریتانیا: دەرمانێکی نوێ هیوا بۆ تووشبووانی رەبۆ دروستدەکات

جگەرەکێشانی باپیران مەترسیی تووشبوون بە ئۆتیزم لە نەوەکانیان زیاد دەکات
تەندروستی27-11-2026

جگەرەکێشانی باپیران مەترسیی تووشبوون بە ئۆتیزم لە نەوەکانیان زیاد دەکات

جگەرەکێشان لە سەرەتای دووگیانیدا زیان بە وێڵاش دەگەیەنێت
تەندروستی27-11-2026

جگەرەکێشان لە سەرەتای دووگیانیدا زیان بە وێڵاش دەگەیەنێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە