کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان: عێراق پارەمان بۆ زیاد نەکات، لە دادگەی لەندەن سکاڵا تۆمار دەکەین

هەوراز حوسێن

هەوراز حوسێن

31-08-2023
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەوراز حوسێن
هەوراز حوسێن31-08-2023

بابەتی پەیوەندیدار

یەک ئۆنسە زێڕ بە 3,550 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری25-11-2026

یەک ئۆنسە زێڕ بە 3,550 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی نەوتی برێنت دابەزیوە بۆ نزیکەی 90 دۆلار
ئابووری25-11-2026

نرخی نەوتی برێنت دابەزیوە بۆ نزیکەی 90 دۆلار

خۆشییەکەی گەڕانەوەی هوانگ تەنیا رۆژێکی خایاند و پشکەکانی تەکنەلۆژیا لە ئەمریکا و ئاسیا داڕمان
ئابووری25-11-2026

خۆشییەکەی گەڕانەوەی هوانگ تەنیا رۆژێکی خایاند و پشکەکانی تەکنەلۆژیا لە ئەمریکا و ئاسیا داڕمان

 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان دەڵێت، ئەگەر حکومەتی عێراق لەسەر بابەتی خەرجییەکانیان نەگاتە رێککەوتنێکی قایلکەر لەگەڵیان، پەنا بۆ دادگەی نێوەندگیریی لەندەن دەبەن.
 
رۆژی چوارشەممە 30-08-2023 مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان بە رووداوی گوت، "بۆریی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا لەوانەیە بکرێتەوە، بەڵام ئەندامانی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت ناکەنەوە تاوەکو رێککەوتنێکی روون لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی وەریدەگرن، نەیەتە ئاراوە."
 
کۆمەڵەکە لە ژمارەیەک کۆمپانیای نێودەوڵەتیی گاز و نەوت پێکدێت کە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەشدارییان لە بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستاندا هەیە. کۆمپانیای نەرویجی DNO، گەنەڵ ئینێرجیی تورکی، گەڵف کی ستۆن، HKN و کۆمپانیای شاماران ئەندامانی کۆمەڵەکەن.
 
کاگینز باسی لەوە کرد، لە گفتوگۆکانیاندا لەگەڵ بەغدا پێیان گوتراوە شەش دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت وەردەگرن؛ جەختی کردەوە کە ئەو بڕە پێویست نییە.
 
ئەو گوتەبێژەی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان گوتیشی، ئەوان نایانەوێت بابەتەکە ببەنە دادگە، بەڵام ئەگەر نەگەنە رێککەوتنێکی قایلکەر، بابەتەکە دەبەنە بەردەم دادگەی نێوەندگیریی لەندەن.
 
ئاداری ئەمساڵ، دوای ئەوەی دادگەی پاریس کەیسێکی لە بەرژەوەندیی عێراق کۆتایی پێهێنا، هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا راگیرا. دادگەکە رایگەیاند، تورکیا بە رێگەدان بە هەناردەی سەربەخۆی نەوتی کوردستان، پێشێلی رێککەوتنی ساڵی 1973ی کردووە.
 
پێشتر هەرێمی کوردستان لە کێڵگە نەوتییەکانی خۆیەوە 400 هەزار بەرمیل و لە کەرکووکیشەوە 75 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد.
 
لەبارەی کاتی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی کوردستانەوە گوتەبێژەکە گوتی، کاتێکی دیاریکراوی نییە و داوا لە هەولێر، بەغدا و ئەنقەرە دەکات گفتوگۆی زیاتر لەو بارەیەوە بکەن.
 
کاگینز گوتیشی، نێوەندگیرەکان هەست بەو زیانە ناکەن بەر کۆمپانیاکان و خەڵک دەکەوێت؛ "دوودڵییەکی زۆریش" دروستبووە.
 
زۆرینەی داهاتی هەرێمی کوردستان لەسەر نەوتە، لەبەر ئەوە گرتنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان زیانی زۆری بە ئابوورییەکەی گەیاندووە. سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیانی وەستانی هەناردەی نەوت تاوەکو ئێستا پێنج ملیار دۆلار بووە.
 
 
دوای دەستبەکاربوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، هەوڵەکان بۆ پەسندکردنی یاسایەکی هاوبەشی نەوت و گاز لەنێوان هەولێر و بەغدا دەستیان پێکردووە، بەڵام دوای ئەوەی دادگەی باڵای عێراق بڕیاری دا کە یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان نادەستوورییە، گرژییەکان زیادیان کردووە.
 
گفتوگۆی زۆر لەنێوان شاندەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا کراوە لە ماوەی رابردوودا، بەڵام تائێستا هیچ رێککەوتنێک پێشکێشی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەسندکردن نەکراوە.
 

بابەتی پەیوەندیدار

یەک ئۆنسە زێڕ بە 3,550 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری25-11-2026

یەک ئۆنسە زێڕ بە 3,550 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی نەوتی برێنت دابەزیوە بۆ نزیکەی 90 دۆلار
ئابووری25-11-2026

نرخی نەوتی برێنت دابەزیوە بۆ نزیکەی 90 دۆلار

خۆشییەکەی گەڕانەوەی هوانگ تەنیا رۆژێکی خایاند و پشکەکانی تەکنەلۆژیا لە ئەمریکا و ئاسیا داڕمان
ئابووری25-11-2026

خۆشییەکەی گەڕانەوەی هوانگ تەنیا رۆژێکی خایاند و پشکەکانی تەکنەلۆژیا لە ئەمریکا و ئاسیا داڕمان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە