کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تورکیا

پێشنیازەیاسای بودجەی 2027 لە لیژنەی پلان و بودجەی پەرلەمانی تورکیا پەسندکرا

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پڕۆسەی چارەسەری: مۆدێلێکی سەرکەوتووە لە جیهاندا
تورکیا27-11-2026

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پڕۆسەی چارەسەری: مۆدێلێکی سەرکەوتووە لە جیهاندا

یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا: پرۆسەی چارەسەری بەردەوامە و چوار لیژنەی لاوەکی دەستیان بەکارکردووە
تورکیا27-11-2026

یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا: پرۆسەی چارەسەری بەردەوامە و چوار لیژنەی لاوەکی دەستیان بەکارکردووە

داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی مستەفا ساریگوڵ رادەستی پەرلەمان کرا
تورکیا27-11-2026

داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی مستەفا ساریگوڵ رادەستی پەرلەمان کرا

رووداو دیجیتاڵ


پێشنیازەیاسای بودجەی کارگێڕیی ناوەندیی ساڵی 2027 لە لیژنەی پلان و بودجەی پەرلەمانی تورکیا پەسندکرا. کۆی گشتیی بوجەی تورکیا بۆ ساڵی 2027 بە 27 تریلیۆن و 276 ملیار و 687 ملیۆن لیرە خەمڵێندراوە کە دەکاتە نزیکەی 537.5 ملیار دۆلار.


گفتوگۆکانی بودجە رۆژی 21-10-2026 بە گوتارێکی جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا دەستیانپێکرد و ئێستاش پەسند کرا. دوای گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی دام و دەزگا گشتییەکان، پێشنیازەکە ئامادەیە بۆ ئەوەی بنێردرێتە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی تورکیا.


لە بودجەکەدا خەرجیی 27.2 تریلیۆن لیرەی تورکی (نزیکەی 536 ملیار دۆلار)، داهاتی باجی 19.9 تریلیۆن لیرە (نزیکەی 376 ملیار دۆلار) و 4 تریلیۆن لیرە (نزیکەی 78 ملیار دۆلار) بۆ پێدانی سوود پێشبینی کراوە.


لە بودجەی ساڵی 2027ـدا ئامانج ئەوەیە خەرجییەکان 27.2 تریلیۆن لیرە و داهاتەکانیش 19.9 تریلیۆن لیرە بن. پێشبینی دەکرێ بەراورد بە پێشبینیی جێبەجێبوونی کۆتایی ساڵی 2026، خەرجییەکان بە رێژەی 38.7% و داهاتەکانیش بە رێژەی 37.5% زیاد بکەن.


لە کاتێکدا ئامانج ئەوەیە رێژەی کورتهێنانی بودجە بەرامبەر کۆی بەرهەمی نێوخۆیی 3.5% بێت، پلان دانراوە نزیکەی 6.73 تریلیۆن لیرە بۆ خەرجیی کارمەندان و 3 تریلیۆن و 975 ملیار لیرەش بۆ پێدانی سوود تەرخان بکرێ.


لە ساڵی 2027ـدا ئامانج ئەوەیە بە گشتی 19.9 تریلیۆن لیرە (نزیکەی 376 ملیار دۆلار) داهاتی باج بەدەستبهێندرێت. پێشبینییەکانی داهات بەگوێرەی بڕگەکانی باج بەم شێوەیەن:


باجی سەر بەهای زیادکراو: 5.6 ملیار لیرە (نزیکەی 110.4 ملیۆن دۆلار)

باجی داهات 5.5 ملیار لیرە (نزیکەی 108.4 ملیۆن دۆلار)

باجی تایبەتی بەکارهێنان 3.2 تریلیۆن لیرە (نزیکەی 63 ملیار دۆلار)

باجی کۆمپانیاکان 2.2 ملیار لیرە (نزیکەی 111.8 ملیار دۆلار)

باجی مامەڵەی بانکی و بیمە 990 ملیار لیرە (نزیکەی 19.5 ملیار دۆلار)

رسوومات 748.2 ملیار لیرە (14.7 ملیار دۆلار)

باجی مۆر: 467.3 ملیار لیرە (9.2 ملیار دۆلار)

باجی ئۆتۆمبێل 175.1 ملیار لیرە (3.4 ملیار دۆلار)


سەرچاوەی تەرخانکراو بۆ پەروەردە، تەندروستی و بەرگری


لە پێشنیازەیاسای بودجەی 2027ـدا بە گشتی 3 تریلیۆن و 747 ملیار لیرە بۆ کەرتی پەروەردە پلانی بۆ دانراوە. لەم چوارچێوەیەدا 2 تریلیۆن و 459 ملیار لیرە بۆ وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی و 872 ملیار لیرەش بۆ دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا پێشبینی کراوە.


کاتێک خەرجییەکانی دامەزراوەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵاش دەخرێنە سەر، چاوەڕوان دەکرێ کۆی ئەو سەرچاوەیەی بۆ کەرتی تەندروستی تەرخان دەکرێ بگاتە 4 تریلیۆن و 532 ملیار لیرە.


لە کاتێکدا پلان دانراوە بە هەژماری پشتیوانیی پیشەسازیی بەرگریشەوە 3 تریلیۆن و 454 ملیار لیرە بۆ خەرجییەکانی بەرگری و ئاسایش تەرخان بکرێ، بۆ هاوکاری و پشتیوانییە کۆمەڵایەتییەکانیش بۆ هاووڵاتییانی کەمدەرامەت، بەساڵاچووان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و ئەو خێزانانەی پێویستیان بە هاوکارییە بودجەیەکی 1 تریلیۆن و 341 ملیار لیرەیی پێشبینی کراوە.


چاوەڕێ دەکرێ پێشنیازەیاسای بودجەی کارگێڕیی ناوەندیی ساڵی 2027 و پێشنیازەیاسای حسابی کۆتایی کارگێڕیی ناوەندیی ساڵی 2025، لە مانگی کانوونی یەکەمدا لە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.


یاسای بودجە کە دوای پەسندکردنی لە کۆبوونەوەی گشتیدا لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاودەکرێتەوە، رۆژی 1-1-2027 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پڕۆسەی چارەسەری: مۆدێلێکی سەرکەوتووە لە جیهاندا
تورکیا27-11-2026

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پڕۆسەی چارەسەری: مۆدێلێکی سەرکەوتووە لە جیهاندا

یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا: پرۆسەی چارەسەری بەردەوامە و چوار لیژنەی لاوەکی دەستیان بەکارکردووە
تورکیا27-11-2026

یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا: پرۆسەی چارەسەری بەردەوامە و چوار لیژنەی لاوەکی دەستیان بەکارکردووە

داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی مستەفا ساریگوڵ رادەستی پەرلەمان کرا
تورکیا27-11-2026

داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی مستەفا ساریگوڵ رادەستی پەرلەمان کرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە