رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی فەرەنسا رایگەیاند، هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە لە نیسان و ئایاری ساڵی 2027 بەڕێوەدەچێت.
رۆژی سێشەممە 30ی حوزەیرانی 2026، سەرچاوەیەک لە دەسەڵاتی جێبەجێکردنی فەرەنسا ئەو هەواڵانەی پشتڕاستکردەوە کە لە میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتەدا بڵاوکرابوونەوە و رایگەیاند، گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە 18ی نیسانی 2027 و گەڕی دووەم لە 2ی ئایاری هەمان ساڵدا بەڕێوەدەچێت.
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، بڕیارە سبەی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی فەرەنسادا، ئەم وادەیە بە شێوەیەکی فەرمی رابگەیێندرێت.
ئەم هەڵبژاردنە لە کاتێکدایە کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی ئێستای فەرەنسا بەپێی دەستووری وڵاتەکە مافی نییە بۆ خولی سێیەم بەدوای یەکدا خۆی بەربژێر بکاتەوە، هەربۆیە کێبڕکێیەکە بۆ جێگرتنەوەی ئەو دەبێت.




