رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەنقەرە بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی ناتۆدا، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان دەبێت،، بەڵام سەردانی مەزارگەی مستەفا کەمال ئەتاتورک، دامەزرێنەری کۆماری تورکیا، لە بەرنامەکەی سەردانەکەیدا نییە.
کۆشکی سپی، بەرنامەی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپی بۆ لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە بڵاوکردەوە، کە چالاکیی چڕی دیپلۆماسی لە کۆشکی سەرۆکایەتیی بێشتەپە لە ئەنقەرە دەبێت.
بەرنامەکە کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ، بەشداریکردن لە وێنەی بە کۆمەڵی سەرکردەکانی ناتۆ و دانیشتنی کارکردنی سەرکردەکان لەخۆدەگرێت.
هەروەها بڕیارە ترەمپ بەشداری لە رێوڕەسمی پێشوازی و کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان بکات و ئێوارەش بەشداری لە خوانێکی سەرکردەکانی ناتۆدا بکات.
لە چوارچێوەی دیدارەکانیدا لە ئەنقەرە، چاوەڕوان دەکرێت ترەمپ کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کۆببێتەوە.
بەگوێرەی رۆیتەرز، ترەمپ سەردانی ئانیتکەبیر ناکات، کە مەزارگەی مستەفا کەمال ئەتاتورک دامەزرێنەری کۆماری تورکیای لێیە.
لووتکەی ناتۆ لە رۆژانی 7 و 8ی تەممووز لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت. بەپێی راگەیێندراوی ناتۆ، لە لووتکەکەدا پێشکەوتنەکانی دوای لووتکەی لاهای 2025 و کارە لەپێشینەکانی هاوپەیمانییەکە تاوتوێ دەکرێن.
بەرنامەی کارەکانی ترەمپ کە لەلایەن کۆشکی سپییەوە راگەیێندراوە:
کاژێر 10:30
کۆبوونەوە لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ
شوێن: کۆشکی بێشتەپە
رووماڵی میدیایی: داخراوە
کاژێر 10:50
بەشداریکردن لە رێوڕەسمی پێشوازیی فەرمی و وێنەی بەکۆمەڵی ناتۆ
شوێن: کۆشکی بێشتەپە
رووماڵی میدیایی: سنووردارە
کاژێر 11:15
بەشداریکردن لە دانیشتنی کاری سەرکردەکانی ناتۆ
شوێن: کۆشکی بێشتەپە
رووماڵی میدیایی: سنووردارە
کاژێر 14:15
پێشوازی و تەوقەکردن لەگەڵ ئەردۆغان
شوێن: ئەنقەرە، تورکیا
رووماڵی میدیایی: بۆ میدیاکارانی پێشتر مۆڵەتپێدراو
کاژێر 14:30
کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا
شوێن: کۆشکی بێشتەپە
رووماڵی میدیایی: داخراوە
کاژێر 15:15
کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان
شوێن: کۆشکی بێشتەپە
رووماڵی میدیایی: تەنیا بۆ میدیاکارانی کۆشکی سپی
کاژێر 15:30
کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی سووریا
شوێن: کۆشکی بێشتەپە
رووماڵی میدیایی: داخراوە
کاژێر 16:15
بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی
شوێن: کۆشکی بێشتەپە
رووماڵی میدیایی: بۆ میدیاکارانی پێشتر مۆڵەتپێدراو
کاژێر 19:05
بەشداریکردن لە خوانی سەرکردەکانی ناتۆ
شوێن: کۆشکی بێشتەپە
رووماڵی میدیایی: داخراوە



