کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

جیهان

لە مۆسۆلینی و هیتلەرەوە بۆ ترەمپ؛ مێژووی دەستوەردانی سیاسی لە مۆندیالدا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد06-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بۆ سەرۆکی فیفا لەبارەی کارتە سوورەکەی بالۆگن پشتڕاستکردەوە
جیهان06-07-2026

ترەمپ پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بۆ سەرۆکی فیفا لەبارەی کارتە سوورەکەی بالۆگن پشتڕاستکردەوە

مایکرۆسۆفت 4,800 کارمەند دەردەکات
جیهان06-07-2026

مایکرۆسۆفت 4,800 کارمەند دەردەکات

لە پاکستان باندێک دەستگیرکرا کە وێڵاشی ژنانی بۆ دروستکردنی "دەرزیی گەنجبوونەوە" بەکاردەهێنا
جیهان06-07-2026

لە پاکستان باندێک دەستگیرکرا کە وێڵاشی ژنانی بۆ دروستکردنی "دەرزیی گەنجبوونەوە" بەکاردەهێنا

رووداو دیجیتاڵ

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا بە مەبەستی پێداچوونەوە بە کارتی سووری فۆلارین بالۆگن، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەمریکا، نوێترین نموونەی دەستوەردانی سیاسییە لە جامی جیهانیی تۆپی پێدا.

بەهۆی دەستوەردانەکەی ترەمپەوە، فۆلارین بالۆگن رۆژی دووشەممە 06-07-2026 دەتوانێت لە یاریی قۆناخی 16 بەرامبەر بەلجیکا یاری بکات، دوای ئەوەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا) بڕیاری دا سزای سڕکردنەکەی بۆ ماوەی ساڵێک هەڵپەسێرێت.

ئایا لە مێژوودا شتی هاوشێوە هەبووە؟

مۆندیالی 1934: جامی مۆسۆلینی

لە مۆندیالی 1934ـی ئیتاڵیادا، بێنتۆ مۆسۆلینی، فاشیست و دیکتاتۆری ئیتاڵیا میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکەی بە تەواوی قۆستەوە بۆ برەودان بە رژێمەکەی.

مۆسۆلینی ئامادەی هەموو یارییەکان دەبوو و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە سەردانی ژووری جلگۆڕینی ناوبژیوانانی دەکرد. ئیتاڵیا ناسناوەکەی بردەوە، بەڵام گومانێکی زۆر لەسەر ناوبژیوانیی یارییەکان دروستبوو. جولیس ریمێت، سەرۆکی ئەو کاتەی فیفا بە شێوازێکی گاڵتەجاڕانە گوتی: "ئەم پاڵەوانێتییە لەلایەن مۆسۆلینییەوە رێکخرابوو، نەک فیفا."

مۆندیالی 1938: کێبڕکێی دوو دیکتاتۆر

لە مۆندیالی 1938ـی فەرەنسادا، مۆسۆلینی رکابەرێکی تووندی هەبوو، کە ئەویش ئەدۆلف هیتلەر، دیکتاتۆری نازی بوو. 

ئەڵمانیا لە مانگی ئاداری ئەو ساڵەدا نەمسای بە خاکی خۆیەوە لکاندبوو و بەمەش ناچارکرا یاریزانە لێهاتووەکانی نەمسا بۆ ئەڵمانیا یاری بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەڵمانیا لە قۆناخی یەکەمدا بە ئەنجامی 4-2 بە سویسرا دۆڕا و لە پاڵەوانێتییەکە دەرکرا.

ئیتاڵیا لە یاریی کۆتایی بەرامبەر هەنگاریا یاریی دەکرد. جلی ئیتاڵییەکان رەش بوو. مۆسۆلینی پەیامێکی بۆ یاریزانەکان ناردبوو، "یان بردنەوە یان مردن."

یاریی دەستیپێکرد و ئیتاڵیا 4-2 لە هەنگاریای بردەوە. ئانتال سزابۆ، گۆڵپارێزی هەنگاریا دواتر گوتی: "رەنگە چوار گۆڵم لێکرابێت، بەڵام ژیانی ئەوانم رزگار کرد."

مۆندیالی 1978: رێککەوتنی سەربازی

مۆندیالی 1978 لە ئەرجەنتین بەڕێوەچوو. ئەرجەنتین لەنێو جەنگێک بوو بەناوی (جەنگی پیس)، تێیدا گرووپێکی سەربازیی سەر بە خۆرخی رافائێل ڤیدێلا، سەرۆکی ئەوکاتی ئەرجەنتین رووبەڕووی دژبەران دەبوونەوە، لە هێڵیکۆپتەرەوە فڕێیان دەدانە نێو دەریا، یان لە خوێندنگەی میکانیکیی هێزی دەریایی (ESMA) کە لە نزیک یاریگەی یاریی کۆتایی بوو، ئەشکەنجەیان دەدان.

جۆواو هاڤێلانجی بەڕازیلی ئەوکات سەرۆکی فیفا بوو و گوێی خۆی لە رەخنەکان کەڕ کرد.

ئەرجەنتین دەبووایە بە جیاوازیی لانیکەم 4 گۆڵ لە پیرۆ بباتەوە. ئەرجەنتین 6-0 لە پیرۆی بردەوە و گومانێکی زۆر لەسەر رێککەوتنی نێوان هەردوو رژێمی سەربازیی ئەرجەنتین و پیرۆ دروستبوو.

لایۆش بارۆتی، راهێنەری هەنگاریا بە تووڕەییەوە گوتی: "هەموو شتێک، تەنانەت هەواش، لە بەرژەوەندیی ئەرجەنتیندایە."

لە کۆتاییدا ئەرجەنتین بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە هۆڵەندای بردەوە و بووە پاڵەوان.

مۆندیالی 1982: ناوبژیوانی فیکە

لە مۆندیالی 1982 لە یاریی نێوان کوێت و فەرەنسادا، کاتێک فەرەنسا 3-1 پێش بوو، ئالان جیرێس گۆڵی چوارەمی بۆ فەرەنسا تۆمارکرد. بەڵام کێشە دروستبوو چونکە یاریزانانی کوێت پێیانوابوو دەنگی فیکەیان بیستووە و وازیان لە یاری هێنابوو، بۆیە داوای رەتکردنەوەی گۆڵەکەیان دەکرد.

شێخ فەهد ئەحمەد جابر سوباح، سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپیی کوێت چووە ناو یاریگا و داوای لە میرۆسلاڤ ستۆپاری ناوبژیوانی سۆڤیەتی کرد گۆڵەکە رەتبکاتەوە و ئەویش رازی بوو، ئەگەرچی فەرەنسا خولەکێک پێش کۆتاییهاتنی کاتی یارییەکە گۆڵی چوارەمی تۆمارکردەوە. شێخ فەهد هەشت ساڵ دواتر، بە تەقەی سوپای عێراق لە کاتی داگیرکردنی کوێتدا کوژرا.

تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد06-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بۆ سەرۆکی فیفا لەبارەی کارتە سوورەکەی بالۆگن پشتڕاستکردەوە
جیهان06-07-2026

ترەمپ پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بۆ سەرۆکی فیفا لەبارەی کارتە سوورەکەی بالۆگن پشتڕاستکردەوە

مایکرۆسۆفت 4,800 کارمەند دەردەکات
جیهان06-07-2026

مایکرۆسۆفت 4,800 کارمەند دەردەکات

لە پاکستان باندێک دەستگیرکرا کە وێڵاشی ژنانی بۆ دروستکردنی "دەرزیی گەنجبوونەوە" بەکاردەهێنا
جیهان06-07-2026

لە پاکستان باندێک دەستگیرکرا کە وێڵاشی ژنانی بۆ دروستکردنی "دەرزیی گەنجبوونەوە" بەکاردەهێنا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە