کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە هاریکاریی پیشەسازیی سەربازی تاوتوێ دەکات

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زریان لە ئەمریکا کارەبای نزیکەی یەک ملیۆن ماڵ دەبڕێ و سەتان گەشت هەڵدەوەشێنێتەوە
جیهان28-11-2026

زریان لە ئەمریکا کارەبای نزیکەی یەک ملیۆن ماڵ دەبڕێ و سەتان گەشت هەڵدەوەشێنێتەوە

پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا: پێویستە سووریاییەکان وڵاتەکەمان جێبهێڵن
جیهان27-11-2026

پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا: پێویستە سووریاییەکان وڵاتەکەمان جێبهێڵن

هەشت کۆچبەر لە کەناراوی دوورگەکانی کەناریی ئیسپانیا گیانیان لەدەستدا
جیهان27-11-2026

هەشت کۆچبەر لە کەناراوی دوورگەکانی کەناریی ئیسپانیا گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ


پاکستان، سعودیە و تورکیا لە دووەم کۆبوونەوەی لیژنەی ستراتیژیی سیاسی و بەرگریی سەر بە هاوپەیمانیی بەرگریی مەککەدا لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان رێککەوتن لەسەر بەهێزکردنی هاریکاری لە پیشەسازییەکانی بەرگری، پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای هاوبەش و ئەنجامدانی راهێنانی سەربازی بۆ بەرزکردنەوەی توانا و یەکگرتوویی هێزە چەکدارەکانیان.


لایەنە بەشداربووەکان لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا پابەندبوونی خۆیان بە بنیاتنانی تواناکان و کاراکردنی سکرتارییەتی هاوپەیمانییەکە لە سعودیە دووپات کردەوە، لەگەڵ جێبەجێکردنی کردەیی بڕگەکانی رێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەشی مەککە و رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی یەکدی.


خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگریی سعودیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، کۆبوونەوەکە گرنگیی بەردەوامبوونی کاری هاوبەش لە پشتیوانیکردنی رێڕۆ سیاسی و بەرگرییەکانی هاوپەیمانییەکە بەرجەستە دەکات و هەڵوێستی یەکگرتووی هەر سێ وڵات بەرامبەر دۆخی ئێستا دووپات دەکاتەوە.


لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری بەرگریی سعودیە و شاندی بەشداربوو لەگەڵ شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان کۆبوونەوە و جەختیان لە بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان وڵاتانی هاوپەیمانییەکە کردەوە. هاوکات خالید بن سەلمان لەگەڵ هەریەکە لە یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا و موشیر عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان کۆبووەوە و رێگەکانی بەهێزکردنی توانا سەربازی و بەرگرییەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان تاوتوێ کرد.


بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە دۆخی ئەمنیی ناوچەکە و هێرشەکانی حووسییەکان. هەر سێ وڵات بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامەکانی چەکدارانی حووسییان بۆ سەر هاووڵاتیان و ژێرخانی سڤیلی سعودیە کرد و بەڵێنیان دا هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی ریاز بەگوێرەی بنەماکانی بەرگریی پێکەوەیی خێراتر بکەن.


هاوکات پاکستان، سعودیە و تورکیا جەختیان لە بەردەوامیی راوێژە سیاسی و سەربازییەکان کردەوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە رێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە.


رێککەوتننامەی هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە لە 7ـی ئابی 2026ـدا لەنێوان هەر سێ وڵاتی سعودیە، تورکیا و پاکستان واژۆ کرا بە ئامانجی بەهێزکردنی بەرپەرچدانەوەی هاوبەش دژی هەر دەستدرێژییەک، کە تێیدا هەر هێرشێکی چەکداری بۆ سەر هەر یەکێک لەو سێ وڵاتە بە هێرش بۆ سەر هەمووان دادەنرێ. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدا بوو کە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە قۆناخێکی هەستیاری ئاڵۆزییە ئەمنییەکان و ململانێی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێراندا تێدەپەڕی.


ئەم جووڵە دیپلۆماسی و سەربازییەی ریاز، ئەنقەرە و ئیسلامئاباد هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر دامەزراوە سڤیل و ژێرخانی وزەی سعودیە. لە دوای کۆبوونەوەی دامەزراندنی هاوپەیمانییەکە لە 31ـی ئابی 2026 لە ئیستەنبووڵ و کۆبوونەوە بەپەلەکەی 5ـی تشرینی یەکەم لە ریاز، هەر سێ وڵات هەوڵدەدەن لە رێگەی پەرەپێدانی پیشەسازیی سەربازیی هاوبەش و بەرگریی هاوبەشەوە، باڵانسێکی نوێی هێز لە ناوچەکەدا جێگیر بکەن.


بابەتی پەیوەندیدار

زریان لە ئەمریکا کارەبای نزیکەی یەک ملیۆن ماڵ دەبڕێ و سەتان گەشت هەڵدەوەشێنێتەوە
جیهان28-11-2026

زریان لە ئەمریکا کارەبای نزیکەی یەک ملیۆن ماڵ دەبڕێ و سەتان گەشت هەڵدەوەشێنێتەوە

پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا: پێویستە سووریاییەکان وڵاتەکەمان جێبهێڵن
جیهان27-11-2026

پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا: پێویستە سووریاییەکان وڵاتەکەمان جێبهێڵن

هەشت کۆچبەر لە کەناراوی دوورگەکانی کەناریی ئیسپانیا گیانیان لەدەستدا
جیهان27-11-2026

هەشت کۆچبەر لە کەناراوی دوورگەکانی کەناریی ئیسپانیا گیانیان لەدەستدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە