کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

گوتەبێژێکی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووداو: هانی هەولێر و بەغدا دەدەین لە رێگەی گفتوگۆوە هەر ناکۆکییەک چارەسەر بکەن

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سێنتکۆم بانگەشەکانی ئێران رەت دەکاتەوە: ئێران چیدیکە هێزی دەریایی نەماوە
جیهان28-11-2026

سێنتکۆم بانگەشەکانی ئێران رەت دەکاتەوە: ئێران چیدیکە هێزی دەریایی نەماوە

هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە هاریکاریی پیشەسازیی سەربازی تاوتوێ دەکات
جیهان28-11-2026

هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە هاریکاریی پیشەسازیی سەربازی تاوتوێ دەکات

زریان لە ئەمریکا کارەبای نزیکەی یەک ملیۆن ماڵ دەبڕێ و سەتان گەشت هەڵدەوەشێنێتەوە
جیهان28-11-2026

زریان لە ئەمریکا کارەبای نزیکەی یەک ملیۆن ماڵ دەبڕێ و سەتان گەشت هەڵدەوەشێنێتەوە

رووداو دیجیتاڵ


گوتەبێژێکی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێ، یەکێتییەکە بە وردی و بایەخەوە چاودێریی پێشهات و رووداوەکانی عێراق دەکات و داواش دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە رێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرانەوە کێشەکانیان یەکلایی بکەنەوە.


لە وەڵامی پرسیارێکی ئوسامە محەممەد، ئیدیتۆر لە دێسکى نێودەوڵەتى تۆڕى میدیایی رووداو لەبارەى کێشەکانی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا، گوتەبێژێکی یەکێتیی ئەورووپا گوتی: "یەکێتیی ئەورووپا بە بایەخەوە چاودێریی رووداوەکانی عێراق دەکات و هانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق دەدات هەر ناکۆکییەک لە رێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرانەوە چارەسەر بکەن."


ئەم پەیامەی گوتەبێژێکی یەکێتی ئەورووپا لە کاتێکدایە، گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش بە دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداوی لە واشنتن راگەیاند: "ئەمریکا پشتیوانیی عێراقێکی خاوەن سەروەری، یەکگرتوو و فیدراڵ دەکات؛ هەروەها پشتیوانیی هەرێمێکی کوردستانی سەقامگیر و خۆشگوزەران دەکات لە چوارچێوەی عێراقدا."


ئەو گوتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێمە پشتیوانیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەکەین لە رێگەی گفتوگۆ و بە شێوەیەک کە لەگەڵ دەستووری عێراقدا بگونجێت."


رۆژی سێشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2026، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق زنجیرەیەک بڕیاری دەرکرد تایبەت بە کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبردنی ژمارەیەک کێڵگەی نەوتی لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە، ئەوەش ناڕەزایەتی لە لایەن هەولێرەوە لێکەوتەوە.


پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا سەرکۆنەی بڕیارەکانی زەیدییان کرد. هەردوو حیزبەکە هەنگاوەکانیان بە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکان و بەزاندنی "هێڵی سوور" ناوبرد و جەختیان لە "گفتوگۆ" کردەوە لەبری "بڕیاری تاکلایەنە."


رۆژی پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەم، هەزاران کەس لە هەولێر دژی بڕیارەکانی بەغدا خۆپێشاندانیان کرد و ئەو هەنگاوانەیان بە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکان ناوبرد.


بابەتی پەیوەندیدار

سێنتکۆم بانگەشەکانی ئێران رەت دەکاتەوە: ئێران چیدیکە هێزی دەریایی نەماوە
جیهان28-11-2026

سێنتکۆم بانگەشەکانی ئێران رەت دەکاتەوە: ئێران چیدیکە هێزی دەریایی نەماوە

هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە هاریکاریی پیشەسازیی سەربازی تاوتوێ دەکات
جیهان28-11-2026

هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە هاریکاریی پیشەسازیی سەربازی تاوتوێ دەکات

زریان لە ئەمریکا کارەبای نزیکەی یەک ملیۆن ماڵ دەبڕێ و سەتان گەشت هەڵدەوەشێنێتەوە
جیهان28-11-2026

زریان لە ئەمریکا کارەبای نزیکەی یەک ملیۆن ماڵ دەبڕێ و سەتان گەشت هەڵدەوەشێنێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە