کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

سەرۆکی کازاخستان: تیکتۆک مێشکی گەنجانی تێکداوە

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سێنتکۆم بانگەشەکانی ئێران رەت دەکاتەوە: ئێران چیدیکە هێزی دەریایی نەماوە
جیهان28-11-2026

سێنتکۆم بانگەشەکانی ئێران رەت دەکاتەوە: ئێران چیدیکە هێزی دەریایی نەماوە

گوتەبێژێکی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووداو: هانی هەولێر و بەغدا دەدەین لە رێگەی گفتوگۆوە هەر ناکۆکییەک چارەسەر بکەن
جیهان28-11-2026

گوتەبێژێکی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووداو: هانی هەولێر و بەغدا دەدەین لە رێگەی گفتوگۆوە هەر ناکۆکییەک چارەسەر بکەن

هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە هاریکاریی پیشەسازیی سەربازی تاوتوێ دەکات
جیهان28-11-2026

هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە هاریکاریی پیشەسازیی سەربازی تاوتوێ دەکات

رووداو دیجیتاڵ


قاسم جۆمارت تۆکایێڤ، سەرۆکی کازاخستان دەڵێ، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت تیکتۆک "مێشکی گەنجانیان تێکداوە"، بەڵام پێی وایە بەکارهێنانی ژیرانەی مۆبایل دەتوانێت ببێتە سەرچاوەی داهات تەنانەت لە گوندەکانیش.


ئەم قسانەی تۆکایێڤ لە 11ـیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (گەشتی ژیریی دەستکرد) لە مۆسکۆ هاتن، لە کاتی گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆ.


سەرۆکی کازاخستان گوتی: "ئەمڕۆ هەمووان مۆبایلی زیرەکیان هەیە، بەڵام نازانم بۆچی خەڵک پێیان ایە تەنیا بۆ پەیوەندیکردن، نامەناردن و سەیرکردنی فیلم دروستکراون. تیکتۆکیش! تیکتۆک شتێکی مەترسیدارە بۆ مێشکی خەڵک، بەتایبەت گەنجان تێکدەدات! بەڵام بە یارمەتیی مۆبایلێکی زیرەک، ئەگەر بە شارەزایی بەکاریبهێنیت، دەتوانیت لە گوندێکیش دانیشتبیت و پارە پەیدا بکەیت، بەو مەرجەی ئینتەرنێت لەوێ کاربکات. تەنیا پێویستە خەڵک فێر بکرێ."


لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، تۆکایێڤ گوتى، ژیریی دەستکرد لە بنەڕەتدا هەڕەشە نییە و ترسی لەو بارەیەوە بە بێبنەما ناوبرد؛ ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامارە شیکارییەکان دەریدەخەن تاوەکو ساڵی 2030 نزیکەی 170 ملیۆن هەلی کاری نوێ دەڕەخسێن، بە مەرجێک راهێنان و کارامەیی تایبەت هەبێت، لە بەرامبەردا 90 ملیۆن هەلی کار نامێنن، بەوەش پوختەی گۆڕانکارییەکە هەر قازانج دەبێت بۆ بازاڕی کار.


پووتین لە بەکارهێنانی زیاد لە پێویستی ژیری دەستکرد نیگەرانە


هاوکات ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بەشداریی گفتوگۆکەی کرد و نیگەرانیی خۆی لە بەکارهێنانی زیاد لە پێویستی ژیریی دەستکرد لە پرۆسەی خوێندندا دەربڕی و پرسیاری لە (راول جۆن ئاجو)، قوتابی هیندستانی کرد کە ئایا ئەو تەکنەلۆژیایە مەترسی بۆ سەر فێربوون نییە.


پووتین گوتی: "تۆ گوتت پێویستە خەڵک فێری بیرکردنەوە بکەین، نەوەک تەنیا لەبەرکردن. بەڵام مەترسییەک هەیە کە خەڵک، بەتایبەت گەنجان، تەنانەت نەیانەوێ هیچ شتێکیش لەبەر بکەن. ئەوان لەسەر کۆمپیوتەر دادەنیشن و ژیریی دەستکرد تەنیا بۆ نووسینی شتێک بەکاردێنن بەبێ ئەوەی خۆیان بیربکەنەوە، بەڵکو تەنیا ئەوە کۆپی دەکەن کە کۆمپیوتەرەکە پێیان دەدات. ئایا لێرەدا هەڕەشەیەک بۆ سەر پرۆسەی خوێندن نییە کاتێک ژیریی دەستکرد بەکاردەهێندرێت؟"


پووتین لە وەڵامدا قوتابییە هیندستانییەکەدا پێشنیازی کرد هاوسەنگی لە نێوان بنەما زانستییەکان و تەکنەلۆژیادا رابگیرێ و گوتی: "لە هیندستان تاوەکو پۆلی 10 رێگەمان پێنادرێ حاسیبە بەکاربێنین و بیرکاری فێردەبین، بەڵام دوای پۆلی 11 و 12 کە بنەماکان فێربووین، دەتوانین بەکاریبێنین. بۆیە پێم وایە دەبێت سەرەتا منداڵان فێری بنەماکانی فیزیا و کیمیا و چۆنیەتیی کارکردنی شتەکان بکرێن، پاشان فێربکرێن چۆن لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە بیرۆکەی نوێ بەرهەمبێنن نەوەک تەنیا لەبەری بکەن."


سەرۆکی رووسیاش پێشبینی کرد لە داهاتوویەکی نزیکدا ژیریی دەستکرد ئەرکە سەرەتاییەکانی هەموو کەرتەکان بگرێتە ئەستۆ و ئەو ئەرکانەی ئێستا لە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتییە نێوەندەکانن، ببنە ئاستی یەکەمی کارکردن بۆ مرۆڤ؛گوتیشی کە لە هەموو بارێکدا مرۆڤ هەر دەبێت کار بکات.


کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گەشتی ژیری دەستکرد کە لە 2016ـەوە ساڵانە لە رووسیا بەڕێوەدەچێت، یەکێکە لە دیارترین سەکۆ جیهانییەکانی بواری ژیریی دەستکرد و گەڕی 11ـیەمی کۆنفرانسەکە لە رۆژانی 26 تاوەکو 28ـی تشرینی دووەمی 2026 بە بەشداریی پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا لە رووسیا و وڵاتانی دیکەوە لە مۆسکۆ بەردەوام دەبێت.


تیکتۆک لە 2016ـدا لەلایەن کۆمپانیای (بایت دانس)ـی چینییەوە خرایە بازاڕەوە، یەکێکە لە خێراترین تۆڕە کۆمەڵایەتییە گەشەسەندووەکانی جیهان. بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، زیاتر لە دوو ملیار بەکارهێنەری چالاکی مانگانەی هەیە و زیاتر لە 65%ـی بەکارهێنەرانی تەمەنیان لە خوار 35 ساڵییەوەیە، هەروەها بەکارهێنەران رۆژانە تێکڕا زیاتر لە 55 خولەک تاوەکو کاژێرێک و نیو لەنێو ئەو ئەپەدا بەسەردەبەن.


لەگەڵ فراوانبوونی ئەو ئەپە، نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکانیش لەبارەی کاریگەریی ئەلگۆریتمەکانی لەسەر تەندروستیی دەروونی و توانای تەرکیزی مێرمنداڵان و گەنجان روویان لە زیادبوون کردووە. بەو هۆیەوە چەندین وڵات رێوشوێنی تووندیان گرتووەتەبەر، لەوانە ئوسترالیا کە یەکەم وڵات بوو بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ خوار تەمەن 16 ساڵ بە تەواوی قەدەخە کرد، هەروەها یەکێتیی ئەورووپا، میسر و چەندین وڵاتی دیکە لە 2026ـدا پڕۆژەیاسا و رێنمایی نوێیان بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی تیکتۆک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن منداڵان و مێرمنداڵانەوە پەسند کردووە..


بابەتی پەیوەندیدار

سێنتکۆم بانگەشەکانی ئێران رەت دەکاتەوە: ئێران چیدیکە هێزی دەریایی نەماوە
جیهان28-11-2026

سێنتکۆم بانگەشەکانی ئێران رەت دەکاتەوە: ئێران چیدیکە هێزی دەریایی نەماوە

گوتەبێژێکی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووداو: هانی هەولێر و بەغدا دەدەین لە رێگەی گفتوگۆوە هەر ناکۆکییەک چارەسەر بکەن
جیهان28-11-2026

گوتەبێژێکی یەکێتیی ئەورووپا بۆ رووداو: هانی هەولێر و بەغدا دەدەین لە رێگەی گفتوگۆوە هەر ناکۆکییەک چارەسەر بکەن

هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە هاریکاریی پیشەسازیی سەربازی تاوتوێ دەکات
جیهان28-11-2026

هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە هاریکاریی پیشەسازیی سەربازی تاوتوێ دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە