کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی هێزە رزگارکەرەکانی ئیسپانیا. وێنە: فرانس پرێس

دیمەنی هێزە رزگارکەرەکانی ئیسپانیا. وێنە: فرانس پرێس

جیهان

لە دوورگەکانی کەناری 14 کۆچبەر خنکان

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئیسپانیا لە بەردەم هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازدا، راستڕۆکان چاویان لە کۆتاییهێنان بە هەشت ساڵ حوکمڕانیی سانچێزە
جیهان28-11-2026

ئیسپانیا لە بەردەم هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازدا، راستڕۆکان چاویان لە کۆتاییهێنان بە هەشت ساڵ حوکمڕانیی سانچێزە

لە ئەلبانیا خۆپێشاندەران ئاگریان لە وەزارەتی پەروەردە بەردا و 17 کەس بریندار بوون
جیهان28-11-2026

لە ئەلبانیا خۆپێشاندەران ئاگریان لە وەزارەتی پەروەردە بەردا و 17 کەس بریندار بوون

سەرۆکی کازاخستان: تیکتۆک مێشکی گەنجانی تێکداوە
جیهان28-11-2026

سەرۆکی کازاخستان: تیکتۆک مێشکی گەنجانی تێکداوە

رووداو دیجیتاڵ


وەزیرێکی ئیسپانیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لەنێو بەلەمێکدا لە کەناراوی دوورگەکانی کەناری گیانیان لەدەستداوە، بۆ 14 کەس بەرزبووەتەوە؛ ئەم رووداوە تەنیا رۆژێک بەر لە هەڵبژاردنە گشتییەکەی ئیسپانیا دێت کە پرسی کۆچبەران تەوەری سەرەکیی بانگەشەکانی بووە.


ئەم کارەساتە لە کاتێکدایە، شەپۆلێکی نوێی گەیشتنی کۆچبەران لە رۆژئاوای ئەفریقاوە گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر سەرچاوە مرۆییەکان لە دوورگەکانی کەناری، بەتایبەتی لە بچووکترین دوورگەیان بە ناوی (ئێل هیێرۆ)، کە بەهۆی زۆریی ژمارەی کۆچبەرانەوە باری نائاسایی تێدا راگەیێندراوە.


رۆژی شەممە 28-11-2026 ئانخێل ڤیکتۆر تۆرێس، وەزیری سیاسەتی هەرێمیی ئیسپانیا لە ئێکس نووسی: "دوێنێ شەو پشتڕاست کرایەوە 14 کۆچبەر لەو بەلەمەدا گیانیان لەدەستداوە کە رۆژی هەینی گەیشتە ئێل هیێرۆ."


بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای فریاگوزاریی دەریایی ئیسپانیا و شایەتحاڵەکان لە بەندەری (لا رێستینگا)، جگە لەوانەی گیانیان لەدەستدا، شەش کۆچبەر کە برینەکانیان سەخت بوو، لە رێگەی هێلیکۆپتەرەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە لە دوورگەی ئێل هیێرۆ.


84 کەسی دیکە بە کەشتیی فریاگوزاری گەیێندرانە بەندەری لا رێستینگا، هاوکات یەک کەسیش بڕیاری دا لەنێو بەلەمەکەدا بمێنێتەوە، ئەمەش دەریدەخات بەلەمەکە لە سەرەتادا زیاتر لە 100 کۆچبەری هەڵگرتبوو.


ئۆپۆزیسیۆنی راستڕۆی ئیسپانیا کە لە زۆربەی راپرسییەکاندا لە پێشەوەیە، هێرشی تووند دەکاتە سەر پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی سۆسیالیست بەهۆی سیاسەتە کراوەکانی لە بواری کۆچبەریدا.


ئەوان سانچێز تۆمەتبار دەکەن بەوەی هانی کۆچی نایاسایی مەترسیدار دەدات و لە پاراستنی سنوورەکانی ئیسپانیا شکستی هێناوە؛ بۆ ئەمەش ئاماژە بە دۆخی دوورگەکانی کەناری و ناوچەی سێوتای ئیسپانی لە باکووری ئەفریقا دەکەن کە لە مانگی تەممووزدا دەیان هەزار کۆچبەر لە مەغریبەوە چوونە نێوی.


رێڕۆی دەریایی نێوان رۆژئاوای ئەفریقا و دوورگەکانی کەناری بە یەکێک لە مەترسیدارترین رێگاکانی کۆچکردن لە جیهاندا دادەنرێت، کە تێیدا ساڵانە هەزاران کۆچبەر بە بەلەمی قەرەباڵخ و لەنێو شەپۆلی تووندی دەریادا هەوڵی گەیشتن بە ئەورووپا دەدەن.


لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو 15ـی تشرینی دووەمی 2026، لانیکەم 24,364 کۆچبەر گەیشتوونەتە دوورگەکانی کەناری.


ئەم ژمارەیە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو نیشان دەدات بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2025، کە تێیدا 14,690 کۆچبەر گەیشتبوونە ئەو دوورگانە.


بابەتی پەیوەندیدار

ئیسپانیا لە بەردەم هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازدا، راستڕۆکان چاویان لە کۆتاییهێنان بە هەشت ساڵ حوکمڕانیی سانچێزە
جیهان28-11-2026

ئیسپانیا لە بەردەم هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازدا، راستڕۆکان چاویان لە کۆتاییهێنان بە هەشت ساڵ حوکمڕانیی سانچێزە

لە ئەلبانیا خۆپێشاندەران ئاگریان لە وەزارەتی پەروەردە بەردا و 17 کەس بریندار بوون
جیهان28-11-2026

لە ئەلبانیا خۆپێشاندەران ئاگریان لە وەزارەتی پەروەردە بەردا و 17 کەس بریندار بوون

سەرۆکی کازاخستان: تیکتۆک مێشکی گەنجانی تێکداوە
جیهان28-11-2026

سەرۆکی کازاخستان: تیکتۆک مێشکی گەنجانی تێکداوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە