5 هونەرمەند گۆرانی بۆ زاخۆ دەڵێن

09-12-2013
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن زاخۆ
A+ A-
رووداو- زاخۆ

عەبدولقەهار زاخۆی نوێترین كلیپی خۆی بڵاو كردووە و لەگەڵ ئەوەشدا بەهاوبەشی 5 هونەرمەند گۆرانییەك بۆ زاخۆ تۆمار دەكەن.

هونەرمەندی دەنگخۆش عەبدولقەهار زاخۆیی گۆرانی (دلێ من مریە)ی كلیپ كرد، ئەم گۆرانییە لە  ئاواز و پەیڤی خۆیەتی.

كاری دەر‌هێنانی ئەم كلیپەش لە لایەن كاروان مێسیكی كراوە و بەرهەمی ڤین پرۆدێكشنە، ئەم گۆرانییەش بەرهەمی ٢٠١٣ ی هونەرمەند عەبدولقەهار زاخۆییە.

ئیسلام زاخۆیی لەمباریەوە بە (رووداو)ی راگەیاند "گۆرانییەكی هاوبەشمان كلیپ كرد لەگەڵ چەند هونەرمەندێكی شاری زاخۆ، وەك عەبدولقەهار زاخۆیی و حاجی زاخۆیی و دەلال و عەدنان ساڵح".

زاخۆیی گوتیشی "گۆرانییەكە باس لە پێكەوە ژیان و برایەتییەی لە نێوان مەسیحی و موسڵمانەكانی دانیشتووی زاخۆی دەكات، لە پەیڤی دكتۆر بەدرخان سندی و ئاوازی  وەلید خالیدە و بەمزوانەش بڵاو دەكرێتەوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە