ماهیر و جۆڵا بۆ رەمەزان ئامادەن

10-04-2016
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن ماهیر جۆڵا
A+ A-

رووداو- سلێمانی

هەردوو هونەرمەند ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا رەزامەندییان نیشانداوە بۆ بەشداریكردن لە زنجیرە درامایەكی كۆمیدی كە بڕیار وایە لە مانگی رەمەزاندا پەخش بكرێت.

د.شێركۆ عەبدوڵڵا، نووسەر و سیناریستی دراماكە بە (رووداو)ی راگەیاند، ئەو زنجیرە درامایە لە 30 ئەڵقە پێكهاتووە و لەلایەن ئامانج كەمال چالاك كاری دەرهێنانی بۆ دەكرێت و نێوەڕۆكەكەشی باس لە ململانێ سیاسییەكانی نێوان نەوەكان و كێشە كۆمەڵایەتییەكان دەكات، بەڵام تا ئێستا ناوی دراماكە دیاری نەكراوە و بڕیارە لە مانگی رەزامەندا پەخش بكرێت.

سەبارەت بەو ئەكتەرانەی بەشداری دەكەن، د.شێركۆ گوتی "قسە لەگەڵ زۆربەی هونەرمەندان كراوە. هەریەك لە هونەرمەندان ماهیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا، جەمیل سابیر و عەبدوڵڵا حەمەساڵح رەزامەندییان نیشانداوە. بە مستەفا ئەحمەدیش گوتراوە و چاوەڕێین وەڵاممان بداتەوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە