رووداو - msn
هەندێکیان ماوەی چەندین ساڵ لە خۆشەویستیدا دەژین و چەندین منداڵیشیان دەبێت، بەڵام بڕیاردان بۆ هاوسەرگیری زۆر سەختە لایان، بەڵام هەندێ لە ئەستێرەکان دوای ماوەیەکی کورتی یەکتر ناسین لەگەڵ کەسی بەرامبەر بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن و بەشێکیشیان ئەوەندەی پێناچێت جیادەبنەوە.
ماڵپەڕی جیهانیی msn لیستێکی بڵاوکردۆتەوە کە ناوی ئەو ئەستێرانەی تێدایە کە زۆر بەخێرایی کەسێکیان ناسیوەو چوونەتە ژیانی هاوسەرگیری، هاوسەرگیرییەکەش ماوەیەکی زۆر کورت بەردەوام بووەو دواتر جیابوونەتەوە.
کاتی پێری و روسێل براد، ئەوان لە ساڵی ٢٠٠٩ لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی MTV یەکیان بینی، دوای تەنیا ٣ مانگ هاوسەرگیریان کرد، بەڵام هاوسەرگیرییەکە درێژ خایەن نەبوو و دوای تێپەڕبوونی تەنیا ١٤ مانگ لە ساڵی ٢٠١١ جیابوونەوە.
تۆم کروز و کاتی هۆلماس، لە مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠٠٥ یەکیان بینی و دوای تەنیا ٢ مانگ کاتی ئەلقەی هاوسەرگیری لە پەنجەی خۆی بینییەوە، دوای ٦ ساڵ ئەم دوو هاوسەرە جیابوونەوە.
کیم کارداشیان و ئەستێرەی باسکەی جیهانی کریس هامفێرس، لە دوای تەنیا یەکتر ناسین بۆ ماوەی ٦ مانگ لە ساڵی ٢٠١١ هاوسەرگیرییان کرد، ئەگەرچی رێورەسمی هاوسەرگیرییەکە چەندین ملیۆن دۆلاری تێچوو، بەڵام تەنیا بۆ ماوەی ٧٢ کاژێر بەردەوام بوو و هەردووکیان لە یەکتری جیابوونەوە.
برێتنی سپێرز و کیڤین فێدێرلاینی سەماکەر، لە مانگی ٥ی ٢٠٠٤ پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوانیان دروستبوو و دوای تێپەڕینی تەنیا ٣ مانگ پەیوەندی خۆشەویستیی هاوسەرگیرییان کرد، ئەم هاوسەرگیرییە تەنیا ماوەی ٣ ساڵ بەردەوام بوو و لە ساڵی ٢٠٠٧ جیابوونەوە.
خۆلی کارداشیان و ئەستێرەی باسکەی جیهانی لامار ئۆدام، لە مانگی ٧ ی ٢٠٠٩ یەکیانناسی و تەنیا یەک مانگ پەیوەندی خۆشەویستییان هەبوو، کە هاوسەرگیرییان کرد، لە دوای زیاتر لە ٤ ساڵ هاوسەرگیری لە کۆتایی ٢٠١٣ جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند.
ماریا کیری و نیک کانۆن، لە ساڵی ٢٠٠٨ هاوسەرگیرییان کرد، ئەمەش دوای بوونی پەیوەندی خۆشەویستی بۆ ماوەی ٦ هەفتە، هاوسەرگیرییەکە بۆ ماوەی ٦ ساڵ بەردەوام بوو، لە ساڵی ٢٠١٤ جیابوونەوە.
جینێڤەر لۆپیز و مارک ئەنتۆنی، لە ساڵی ٢٠٠٤ پەیوەندی خۆشەویستییان بەست و لە دوای تەنیا ٦ مانگ رۆژنامەنووسان هاوسەرگیری نێوانیانیان راگەیاند کە بەنهێنی بەرێوەچوو، لۆپێز و هاوسەرەکەی لە مانگی ٦ ی ٢٠١٤ جیابوونەوە.
ئۆرلاندۆ بلۆم و مێراندا کێر، لە ساڵی ٢٠١٠ لە دوای بوونی پەیوەندی خۆشەویستی بۆ ماوەی ٣ ساڵ هاوسەرگیرییان کردو لە ساڵی ٢٠١٣ جیابوونەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ