کیم کارداشیان بۆ ناساندنی زنجیرە نوێیەکەی دەچێتە لەندەن

23-10-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن کیم کارداشیان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کیم کارداشیان، ئەستێرەی دیاری تەلەڤزیۆنیی ریالیتی، لە درێژەی گەشتی بانگەشە و ناساندنی زنجیرە نوێیەکەی بەناوی (All's Fair)، لە لەندەن بوو.
 
لەسەر فەرشی سوور، کریس جێنەری دایکی و هاوئەستێرەکانی لە زنجیرەکەدا، ئامادەبوون، تەنیا گلێن کلۆس نەبێت کە یەکێکە لە ئەکتەرە سەرەکییەکان، ئامادەی بۆنەکە نەبوو.
 
کیم کارداشیان بە هاوبەشی لەگەڵ پرۆدیوسەر رایان مێرفی زنجیرەکەی بەرهەمهێناوە، پێشتریش لە زنجیرەی (American Horror Story: Delicate)ـدا رۆڵی پێدابوو.
 
لە زنجیرە نوێیەکەدا، کارداشیان رۆڵی پارێزەرێکی بەهێزی بواری جیابوونەوە دەگێڕێت کە کۆمپانیایەکی یاسایی بەڕێوەدەبات و سەرجەم کارمەندەکانی ژنن.
 
بڕیارە زنجیرەی (All's Fair) لە 4ـی تشرینی دووەمی 2025 لە پلاتفۆرمی (Hulu) لە ئەمریکا و لە (Disney+) لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بڵاودەکرێتەوە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەندامانی گرووپی (BTS)  لە یەکێک لە کۆنسیرتەکانیاندا

دوای چوار ساڵ دابڕان (BTS) گەشتێکی جیهانیی رادەگەیێنێت

گرووپی کەی-پۆپی (BTS)، گەڕانەوەی خۆی بۆ سەر تەختەی شانۆ بە گەشتێکی جیهانیی فراوان لە 2026-2027 راگەیاند، ئەمەش یەکەمین دەرکەوتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی گرووپەکەیە دوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازی لەلایەن سەرجەم ئەندامەکانیانەوە.