رووداو- هەولێر
ھونەرمەند ماھیر محەممەد ئەمین، نوێترین كاری خۆی لە ژێر ناوی "كۆبانێ" بڵاوكردەوە و رایگەیاند، "ئێمەی ھونەرمەند لە رێگای ھونەرەوە پەیامی تایبەت بە خۆمانمان ھەیە".
لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، ماھیر دەڵێ:" بەرھەمی كۆبانێ، كە بە هەردوو زاراوەی سۆرانی و كرمانجی گوتراوە و لە چەند رۆژی رابردوو بە شێوەی كلیپ بڵاوكرایەوە، لە تێكست و ئاوازی رەوشت رەشیدە و رێكان ئەحمەدیش كاری كلیپی ئەنجامیداوە".
ناوەڕۆكی بەرھەمی كۆبانێ باس لە نەھامەتییەكانی كۆبانێ دەكات و لەوێوە ماهیر بە هاونیشتمانییانی کۆبانێ دەڵێت، كە "ئێوە بە تەنیا نین".
ماھیر دەشڵێ:" بەرھەمی كۆبانێ پێشكەشە بە رۆحی ئەو شەھیدانەی كە لە پێناو ئازادی كوردستان خەباتییان كردووە و بۆیە منیش وەك ھونەرمەندێك لە رێگای ھونەرەوە پەیامی خۆمم گەیاند بە ھەموو دونیا".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ