سوپای تورکیا گۆڕەپانی نەورۆزی لە رۆژهەڵاتی کۆبانێ تۆپباران کرد و دوو کەس بریندار بوون

05-07-2023
نیشانەکردن کۆبانێ سوپای تورکیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سوپای تورکیا گۆڕەپانی نەورۆزی لە رۆژهەڵاتی کۆبانێ تۆپباران کرد و بەهۆیەوە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی رووداو، دوو کەس بریندار بوون.
 
هەریەک لە سۆزدار مستەفا عوسمان تەمەن 30 ساڵ و موسلیم نەبی وسوو تەمەن 25 ساڵ لە تۆپبارانەکەدا بریندار بوون و بەمەبەستی چارەسەرکردن گەیێندراونەتە نەخۆشخانە.
 
بەپێی راگەیاندنەکانی نزیک لە رێڤەبەریی خۆسەر، سوپای تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ کارگەیەکی دروستکردنی بۆیەی لە باشووری کۆبانێ کردووەتە ئامانج، بەو هۆیەوە زیانی ماددی هەبووە.
 
هاوکات لەگەڵ تۆپبارانەکەی تورکیا، سێ گوللـە هاوەنیش لە گوندی مامیدی باشووری کۆبانێ کەوتوونەتە خوارەوە.
 
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بەیانیی ئەمڕۆ رایگەیاندبوو "هێزەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی تورکیا پاڵپشتییان دەکات، بەیانیی ئەمڕۆ لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) تۆپبارانیان کردووە، ئەمەش لەکاتێکدا چەند هەفتەیەک بوو ناوچەکە ئارام بوو".
 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی مانگی سووری کورد لە رۆژئاوای کوردستان

مانگی سووری کورد لە حەسەکە: خەڵکی سڤیل پێویستیان بە دەرمان و خواردنە

بەرپرسی نووسینگەی مانگی سووری کورد لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، "بانگەواز لە هەموو خەڵکی رۆژئاوای کوردستان دەکەم بێن خوێن بە نەخۆش و نەخۆشخانەکانمان ببەخشن." هاوکات داوای هاریکاریی مرۆیی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات