شانۆکارانی کەرکووک باس لە قەیرانی شانۆ دەکەن

30-03-2016
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
...
...
نیشانەکردن کەرکووک
A+ A-

رووداو -کەرکوک

شانۆکارانی کەرکووک لەم هۆڵەدا کۆبوونەتەوە و دەیانەوێت شانۆکەیان لەو قەیرانە قوڵەی کە تێیکەوتووە رزگاربکەن ، وەک نەبوونی بودجەو کەمی هۆڵ و دابڕانی بینەران و شانۆکاران .


تیپی شانۆی ئاشتی لەئێوارەیەکی درەنگدا بینەرانی لەهۆڵێکی بچووکدا کۆکردەوە،پەیتا پەیتا بینەران دەهاتن بۆ ئەو مەڕاسیمەی بەبۆنەی رۆژی جیهانی شانۆ رێکخرابوو، سەرەتا سێ ژنە شانۆکار بڕوانامەی بوێرییان پێ بەخشرا.

بەر لەنمایشی شانۆگەری مینی درامای ململانێ لەگەڵ شەپۆڵەکان کارەبای ئەو هۆڵە بڕا کە بۆ نمایشەکە ئامادەکرابوو، بەڵام بەشداربووانی ئەو نمایشە سووربوون لەسەر گەیاندنی پەیامە شانۆکەییان و بەیارمەتی رووناککەرەوەی کامیرای تیمی رووداو شانۆگەرییەکە نمایشکرا.

بۆ یادکردنەوەی رۆژی جیهانی شانۆ ئەمساڵ لەشاری کەرکوک چوار شانۆگەری ئامادەکرابوون، بەڵام دوان لەو کارانە نمایشکردنیان گواستەوە شارەکانی چەمچەماڵ و سلێمانی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە