گوتەبێژى بەرەى تورکمانى: لە کەرکووک تورکمانەکان بە یەک لیست بەشداریى هەڵبژاردن دەکەن

10-08-2023
هەستیار قادر
 محەممەد سەمعان، گوتەبێژى بەرەى تورکمانى عێراق
محەممەد سەمعان، گوتەبێژى بەرەى تورکمانى عێراق
نیشانەکردن کەرکووک ئەنجوومەنی پارێزگاکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژى بەرەى تورکمانى عێراق رایگەیاند، سەرجەم تورکمانەکان لە کەرکووک بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگا دەکەن، بەڵام لە نەینەوا، دیالە و سەڵاحەدین و بەغدا لەنێو لیستى دیکەدا بەشدار دەبن.  
 
محەممەد سەمعان، گوتەبێژى بەرەى تورکمانى عێراق، لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنێکی هەواڵەکانی رووداو، راگەیاند؛ بەرەى تورکمانى لیستێکى هاوبەشى پێکهێناوە بەناوى لیستى بەرەى تورکمانى عێراقیی یەکگرتوو، کە لە نۆ پارتى تورکمانى پێکهاتوون، حەسەن تۆران، سەرۆکى بەرە، سەرۆکى لیستەکە دەبێت.
 
دوایینجار لە ساڵی 2005 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا لە سنووری پارێزگای کەرکووک کرا. لە پارێزگاکانی عێراقیش لە دوای 2013ـەوە نەکراوە.
 
محەممەد سەمعان گوتى "لەم هەڵبژاردنەدا کار بە سیستمى سانتلیگۆى 1.7 دەکرێت، کە پێویستە بە لیستى گەورە بەشدار بین، بۆ ئەوەى زۆرترین کورسی بەدەست بهێنین."
 
بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگا لە کەرکووک، عەرەبی سوننە بە دوو هاوپەیمانیێتى و کورد بە شەش هاوپەیمانیێتى و شیعە بەیەک لیست بەشدارن. 
 
گوتەبێژى بەرەى تورکمانى عێراق راگەیاند لە نەینەوا و دیالە و سەڵاحەدین و بەغدا لە لیستى دیکەدا بەشدارى هەڵبژاردن دەکەن، کە عەرەبین و لەهیچ کام لەو شوێنانە کوردیان لەگەڵدا نییە.
  
هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق لە 18ـی کانوونى یەکەمى 2023 دەکرێت، کە ئەندامانی ئەنجوومەن دەسەڵاتى هەڵبژاردنى پارێزگاریان هەیە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی لەلایەن هادی عامرییەوە

مەسرور بارزانی و هادی عامری کۆبوونەوە؛ هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیی هەماهەنگییەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگیی و هاریکاریی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان.''