رووداو- هەولێر
پەروین چاكار، ئۆپێراخوێنی کورد، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە ماڵەوە گۆرانییەکی ئەحمەد کایا بەشێوازی ئۆپێرا دەڵێتەوەو پێشكەش بەهەوادارانی دەنگی دەکات.
پەروین چاکار، خانمە ئۆپێراخوێنی کورد، کە پێشتر چوارجار خەڵاتی "باشترین دەنگی ئافرەت"ی پێ بەخشراوە، لەماڵەوە شەوانە گۆرانی هونەرمەندانی کورد بەشێوەی ئۆپێرا بە لایڤ پێشکەش بەهەوادارانی دەکاتەوە، ئەو دەیەوێت لەم رێگایەوە خەڵک بە ئۆپێرا ئاشنا بکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی بەرهەمە هونەرییەکانی دڵی هاونیشتمانیان خۆش دەکات.
پەروین چاكار، ئۆپێراخوێنی کورد، ساڵی 1981 لەشاری مێردینی باكووری كوردستان لەدایكبووە. ساڵی 1995 لە ئامادەیی هونەرە جوانەكانی ئەنادۆڵ لەئامەد وەرگیراوە. دوای تەواوكردنی ئامادەیی لە زانكۆی گازی - بەشی پەروەردەی میوزیك وەرگیراوە.
لە ساڵی 2003دا بڕوانامەی خوێندنی باڵای لە ئاوازی ئۆپێرادا وەرگرت. لە ساڵی 2008 لە ئیتاڵیا بڕوانامەی پەیمانگەی میوزیكی حكومی Perugia F. Morlacchi بە پلەی زۆرباش وەرگرتووە. هەر لەوێش ماستەری خوێندووە و پەیمانگای بە بەرزترین پلە تەواوكرد. چەندین جار وەکو "باشترین هونەرمەندی ئافرەتی ئۆپێرا"ی خەڵاتکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ