مەم ئارارات: جەهەپە سانسۆرم لەسەر دادەنێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مەم ئارارات هونەرمەندی ناسراوی کورد دەڵێ، شارەوانییەکانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بۆ سازکردنی کۆنسێرت شوێنی پێنادەن و سانسۆری لەسەر دادەنێن.
 
مەم ئارارات رۆژی دووشەممە 20ی نیسانی 2026 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، باسی لەو ئاستەنگییانە کرد کە رووبەڕووی کۆنسێرتەکانی دەبنەوە و لەم چوارچێوەیەدا رەخنەی لە شارەوانییەکانی جەهەپە گرت.
 
ئارارات دەشڵێت، شارەوانییەکانی جەهەپە بۆ کۆنسێرتەکانی شوێنی پێنادەن و وەڵامی تەلەفۆن و ئیمەیڵەکانیشی نادەنەوە.
 
ئەو هونەرمەندە کوردە لە پۆستەکەی ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپەی تاگ کردووە و بۆ ئاستەنگییەکان باسی لە شارەوانییەکانی ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە و بوورسا کردووە، کە بەدەست جەهەپەوەن.
 
ئارارات گوتیشی، "ئێستا، دەمەوێت بە ئاشکرا بپرسم، "گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵی بەڕێز و بەڕێوەبەرانی بەڕێزی جەهەپە و ئۆزگور ئۆزەلی بەڕێز، ئایا ئەم سانسۆرە تەنیا لە دژی منە یان بێتاقەتییە بەرامبەر بە زمانی کوردی و هونەری کوردی؟"
 
ئەو هوندەرمەندە کوردە دەڵێت، لە ئەمڕۆ بەدواوە، هەموو جیاکاری و نادادپەروەرییەک کە رووبەڕووی ببێتەوە بەبێ جیاوازی لەگەڵ رای گشتیدا هاوبەشیی پێدەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە