رووداو دیجیتاڵ
لارا دزەیی، دیزاینەری نێوداری جلوبەرگ بە یەکێک لە دیزاینەکانی خۆی بەناوی "تیشکی خۆر" لە 79یەمین خولی "فێستیڤاڵی فیلمی کان"دا بەشداری دەکات.
لارا دزەیی، دیزاینەری دیاری کورد بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 05:00ی ئێوارەی رۆژی هەینی 15ی ئایار، لە 79یەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کان دا بەسەر فەرشی سووردا تێدەپەڕێت.
لارا ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێک لە دیزاینە تایبەتەکانی خۆی بەناوی 'تیشکی خۆر' دەپۆشێت، کە پارچە جلێکی 'کوتور - Couture'ی کوردییە و رەگ و ریشەی لە سیمبول و رەسەنایەتییەوە گرتووە، بۆ ئەم دیزاینە ئیلهامی لە خۆرەوە وەرگرتووە، کە گوزارشت لە رووناکی، هێز و ئەو نیشتمانە دەکات کە لێوەی هاتووە. دزەیی دەشڵێت، "کارەکە هەم دەربڕینێکی قووڵی کەسییە و هەم پەیامێکی کولتووریی بەهێزە."
لارا دزەیی، کچی هونەرمەند هۆمەر دزەییە و چەند جارێک لەگەڵ باوکی گۆرانیی گوتووە، لە چەندین فێستیڤاڵی تایبەت بە جلوبەرگ بەشداریی کردووە، هەموو دیزاینەکانی لە کولتووری کوردییەوە سەرچاوەی گرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ