ئەلبوومی نوێی تایلەر سویفت کێشە بۆ سپۆتیفای دروست دەکات

24-10-2022
پەسار فایەق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نوێترین ئەلبوومی گۆرانیی تایلەر سویفت، گۆرانیبێژی ئەمریکی، کێشەی بۆ پلاتفۆرمی سپۆتیفای لە چەند وڵاتێک دروست دەکات.
 
ئەم بەرهەمە لە دوای بڵاوکردنەوەی لەو خزمەتگوزارییە میوزیکییە، لە ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا کێشەت بۆ پلاتفۆرمەکە دروستکردووە و بەکارهێنەرانی ماوەیەکی زۆر چاوەڕێیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن گوێ لە تراکەکانی ئەلبوومەکە بگرن.
 
ئەلبوومەکە بەناوی 'Midnights'یە و لە 13 تراکی گۆرانی پێکهاتووە و لە 21 ئەم مانگە بڵاوکرایەوە.
 
گۆرانییەکانی ئەلبوومەکە باس لە نیوە شەو دەکەن و سویفت لەبارەیەوە دەڵێت، چیرۆکی 13 شەوی بێخەو و پەرش و بڵاوی ژیانیەتی.
 
هۆگرانی ئەو گۆرانیبێژە لە چەند تویتێکدا ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە، ئەلبوومەکە ژمارەی پێوانەیی شکاندووە و زۆرترین بیسەری هەبووە، بەڵام هێشتا ئەم ریکۆردە بە فەرمی بڵاونەکراوەتەوە.
 
یەکێک لە تراکەکانی ئەلبوومەکە بەناوی'Anti-Hero'یە و لە 21 ئەم مانگە بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ لە کەناڵی تایبەتی ئەو هونەرمەندە بڵاوکرایەوە.
 
تایلەر سویفت، یەکێک لە هونەرمەندە هەر ناسراوەکانی جیهانە و لەرێگەی بەرهەکانییەوە چەندین ریکۆردی نوێی تۆمارکردووە و ساڵانە ئەلبوومێکی گۆرانی بڵاودەکاتەوە، بە پێچەوانەی بەشێک لە هونەرمەندە جیهانییەکان کە چەند ساڵ جارێک ئەلبوومێک بڵاودەکەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێمن عەبدوڵڵا و هەردوو میوانەکەی لە دیبەیتی تایبەت بە رۆڵی ژیریی دەستکرد لە مۆسیقای کوردی دا

دیبەیتی 'بەرنامەی دیاسپۆرا' لەسەر رۆڵی ژیریی دەستکرد لە مۆسیقای کوردی دا

لە گفتوگۆیەکدا لە بەرنامەی دیاسپۆرا لەسەر بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە هونەر و بەرهەمهێنانی موزیکدا، بەتایبەتی لە گۆرانیی "گولێ" کە دەنگدانەوەی جیهانیی هەبووە، دوو هونەرمەندی کورد بۆچوونی خۆیان خستەڕوو. سەرەڕای ئەوەی هەندێک رەخنە لەوە دەگرن کە دەنگی دەستکردی (هیڤا) ناگاتە هەستی مرۆڤ، بەڵام دروستکەرەکەی، بارش کۆرکماز ناسراو بە پایکس، جەختی کردەوە کە ژیریی دەستکرد تەنها وەک ئامرازێک بەکارهاتووە