لووتکەی تەندروستیی کوردستان؛ کارەساتە دەرمانسازەکان هەلی کاریان نییە!

02-05-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

راگری کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی دهۆک رایدەگەیێنێت، ئێستا بەراورد بە ساڵانی رابردوو هەلی کار بۆ دەرمانسازان کەمبووەتەوە و زۆرینەیان خۆبەخشن.
 
لە پانێڵێکی نێو لووتکەی تەندروستیی کوردستان لەبارەی رۆڵی زانکۆکان لە دروستکردنی تەندروستکاری باش، جەخت لە کێشەکانی بەردەم خوێندکارانی تازەدەرچوو و زانکۆ و پەیمانگەکان کرا و راگی کۆلێژی پزیشكیی ددان گوتی، لەمەودوا لە عێراق کردنەوەی کۆلێژە پزیشکییە ئەهلییەکان قەدەخەکراوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان تائێستا درک بەمە نەکراوە. 
 
هاوکات د. کۆسار محەممەد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی کە میوانداری لووتکەی ئەمجارەی تەندروستیی کوردستانی کرد گوتی، ''ئامانجمان لەم لووتکەیە دروستکردنی داهاتوویەکی گەشی تەندروستییە و بەرەوپێشبردنی کەرتی تەندروستییە لەڕووی ئەکادیمی و کردەییەوە''.
 
د. کۆسار محەممەد گوتی، زانکۆی سلێمانی پاڵپشتی بەردەوامی لووتکەی تەندروستیی کوردستان دەبێت.
 
لە بەشێکی پانێڵەکەدا د. سوزان عومەر، راگری کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی دهۆک ئاشکرای دەکات، ئێستا دەرمانسازەکان هەلی کاریان کەمترە و زۆرینەیان بە خۆبەخش لە زانکۆ کاردەکەن.
 
لای خۆشییەوە د. رەنجدەر مەحموود، راگری کۆلێژی پزیشکیی ددان لە زانکۆی سلێمانی دەڵێت: ''ئەو پزیشکە ددانەی دانەمەزراوە، بڕوانامەکەی دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە، چونکە راهێنانی تەواو نەبووە و ناتوانێت زانستەکەی بە کردەیی بکات''.
 
راگری کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی ئەوەش ئاشکرادەکات، ''لە بەریتانیا 16 کۆلێژی پزیشکیی ددان هەن، بەڵام تەنیا لە عێراق 70 کۆلێژی پزیشکیی ددان هەن''.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ـی ئایاری 2024 سێیەمین لووتکەی تەندروستیی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد، لووتکەکە سێ رۆژ دەخایێنێت و  تەندروستیی گشتیی و گۆڕانەکانەکانی کەشوهەوا گەنگەشەدەکرێن و کەرتی تەندروستی و کەرتی خوێندنی باڵا بەشداری لووتکەی تەندروستی دەکەن، هەروەها بایەخی رۆڵی پەرستاری لە کەرتی تەندروستی مژارێکی لووتکەی تەندروستیی کوردستانە، پاشانیش پێشنیازەکانی نێو لووتکەکە کۆدەکرێنەوە و دەدرێنە لایەنی پەیوەندیدار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە