توێژینەوەیەکی کەنەدی: خولەکانی هاوینە منداڵ لە بەکارهێنانی شاشەکان دوور دەخاتەوە

02-07-2025
لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

زانکۆی رێجینا لە کەنەدا ئاشکرای دەکات، لە کاتی خولە هاوینەکاندا کاتێک منداڵێک بوێریی ئەوە دەکات لەسەر شانۆ نمایش بکات، گۆرانییەک بە تەنیا بڵێت یان تابلۆیەکەی کە کێشاویەتی پێشانی هاوڕێکانی بدات، هەست بە سەرکەوتن و شانازییەکی گەورە دەکات کە بناخەی کەسایەتییەکی بەهێزی بۆ دادەڕێژێت.
 
توێژینەوەیەکی زانکۆی رێجینا لە کەنەدا ئاشکرای دەکات، یەکێک لە سوودە هەرە دیارەکانی خولی هاوینە، هاندانی داهێنان و دەربڕینی ئازادانەیە، منداڵان فێردەبن چۆن هەست و بیرۆکەکانیان لە رێگەی وێنەکێشان، نواندن، گۆرانی گوتن یان ژەنینی ئامێرێکی میوزیکەوە دەرببڕن.
 
پڕۆفیسۆر د. ڤیڤیک ڤەنکاتێش، پسپۆڕی پەروەردەی منداڵان دەڵێت: منداڵانی بەشداربوو لە چالاکییە هونەرییەکاندا زۆرجار لە وانەکانی بیرکاری، خوێندنەوە و بیرکردنەوەی رەخنەگرانەدا ئاستێکی باشتریان هەیە. بەتایبەتی فێربوونی مۆسیقا، توانای یادگە، ناسینەوەی نەخشەکان و تەرکیز بەهێز دەکات.
 
دکتۆر ڤیڤیک دەڵێت، لە سەردەمی ئەمڕۆدا کە تەکنەلۆژیا و شاشەکان ژیانی هەموومانی داگیرکردووە، ئەم خولانە دەرفەتێکی زێڕینن بۆ دوورکەوتنەوە لە جیهانی دیجیتاڵی. منداڵان بە شێوەیەکی کرداری و بە دەستەکانیان کار دەکەن، دەجووڵێن و داهێنان دەکەن، ئەمەش نەک هەر پشوویەک بە مێشکیان دەدات، بەڵکو یارمەتیدەرێکی گەورەی دەروونیان دەبێت و فشاری دەروونییان کەم دەکاتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."