ئەنجوومەنی تالاسیمیای کوردستان: با سەنتەرەکانی تالاسیمیا بودجەی تایبەت بە خۆیان هەبێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی تالاسیمیای کوردستان رایدەگەیێنێت، بارودۆخی تووشبووانی تالاسیمیا خراپە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکانی تاقیگە و وەرگرتنی خوێنەوەیە، ئەنجوومەنەکەش پێشنیاز دەکات، سەنتەرەکانی تالاسیمیا بودجەی تایبەت بە خۆیان هەبێت، بۆ ئەوەی کڕینی کەلوپەلەکانیان دوانەکەوێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 17-12-2025 کۆچەر کەریم، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی تالاسیمیا و سەرۆکی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان بە رووداوی راگەیاند، مانگانە کێشەی نەبوونی فیلتەر لە بانکەکانی خوێن ژیانی تووشبووان دەخاتە مەترسییەوە. 
 
کۆچەر کەریم روونی دەکاتەوە، چەندینجار نووسراویان بۆ وەزارەتی تەندروستی و ئەنجوومەنی وەزیران کردووە کە سەنتەرەکانی تالاسیمیا خۆیان سەرپشک بن بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان، تاوەکو بە زوویی بەردەست بن و تووشبووان ئازاری بێ پێداویستی و بێ فیلتەری خوێن نەچێژن.
 
لەسەر ئەم پرسە کۆچەر ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بانکی خوێنی سلێمانی بە رووداوی گوت، ''بەیانی هەزار بۆ دوو هەزار کیسی خوێنی فیلتەر لە بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن لە هەولێر دەنێردرێت، تا ئەو کاتەی بەغدا بڕی پێویست کیسی فیلتەرکراومان بۆ دەنێرن''.
 
بەپێی بانکی خوێنی سلێمانی، هەموو مانگێک لە بەغداوە دابینکردنی کیسی خوێنی فیلتەرکراو دوادەکەوێت، بەڵام ئەوەش دەڵێ کە چەند لە توانایاندا هەبێت، ناهێڵن تووشبووانی تالاسیمیا بکەونە مەترسییەوە.
 
''ئاوڕێک لە تووشبووانی سەروو 17 ساڵی تالاسیمیا بدرێتەوە''
 
هاوکات کۆچەر کەریم ناردنی بەشێک لە تووشبووانی تالاسیمیای بۆ دەرەوەی وڵات بە ئومێدێکی نایاب دانا بۆ چارەسەریان، بەڵام گوتی، ''پێویستە ئاوڕێکی جیدی لەو تووشبووانەش بدرێتەوە کە تەمەنیان تێپەڕیوە بۆ نەشتەرگەریی چاندنی مۆخ''.
 
بەگوتەی د. محەممەد دەروێش، ئەوانەی خوار 17 ساڵن ئاساییە چاندنی مۆخیان بۆ بکرێت، بەڵام سەروو 17 ساڵەکان، دەشێت بە چارەسەری جینی بنبڕی تالاسیمیاکەیان بکرێت، بەڵام تێچووی زۆرە و رێوشوێنەکانی ئاسان نین، کۆچەر کەریمیش دەڵێت ''بەشی هەرە زۆری تووشبووان کە تەمەنیان تێپەڕیوە بۆ چاندنی مۆخ، پێویستە خزمەتگوزاری و کواڵیتیی دەرمانەکانیان باشتر بکرێن''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کتێبەکە کە بۆ راهێنانی منداڵانی ئۆتیزم نووسراوە.

لە هەولێر دایکێک رێگەیەکی نوێ بۆ فێرکردنی منداڵە ئۆتیزمەکەی دەدۆزێتەوە

دایکێک رێگەیەکی نوێ بۆ فێرکردنی منداڵە ئۆتیزمەکەی دەدۆزێتەوە و دەڵێ، ئەو منداڵانەی ئۆتیزمیان هەیە دەتوانن سوود لەو کتێبە وەربگرن، بەگوتەی چارەسەرکارێکیش، دوای سێ بۆ شەش مانگ لە راهێنان منداڵانی ئۆتیزم سوود لە راهێنانەکان دەبینن.