ئامارەکانی ئەڵمانیا؛ فرەجووڵەی کەمسەرنج بە رێژەی ٪199 زیادبووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پەیمانگەیەکی ئەڵمانی ئاشكرای دەکات، رێژەی کەسانی تووشبووی فرەجووڵەی کەمسەرنج ADHD بە نزیکەی ٪200 زیاد بووە لە ئەڵمانیا. نیشانەکانی کێشەکەش بزانە.
 
پەیمانگەی ناوەندی بۆ پزیشکانی بیمەی تەندروستی رایدەگەیێنێت، لە ماوەی ساڵانی نێوان 2015 بۆ 2024دا ژمارەی ئەوانەی کە کێشەی ADHDـیان هەیە، بە رێژەی ٪199 زیاد بووە، بەجۆرێک پێش 10 ساڵ لەکۆی 10 هەزار کەس 8.6 تووشبووی کێشەکە هەبوون، بەڵام ئێستا رێژەکە سێ هێندە زیادبووە و بووەتە 25.7 کەس لەکۆی 10 هەزار کەس.
 
ئامارەکان لەو کەسانەدا کۆکراونەتەوە کە بیمەی تەندروستییان لە پەیمانگەکە هەبووە و دەرکەوتووە، ساڵانە 14٪ رێژەی لاوازیی تەرکیز و فرەجووڵە زیادبووە.
 
پسپۆڕانی ئەو پەیمانگەیە دەڵێن، ADHD لە رەگەزی نێردا زیاترە.
 
کەسانی فرەجووڵەی کەمسەرنج زیاتر تووشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ، خۆئازاردان، کێشەی کەسایەتی، جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحولی و نەخۆشیی شەکرە و کۆلیسترۆڵی بەرز دەبن. بەگوێرەی پەیمانگەی نیشتمانیی تەندروستی لە بەریتانیا، لانیکەم 3٪ بۆ 4٪‌ی گەورەساڵان و 5٪‌ی منداڵان ADHD-یان هەیە.
 
ئەم سێ نیشانانەی خوارەوە دەکرێت هێما بن بۆ ADHD؛
 
یەکەم نیشانە: چالاکیی زۆر
- ناتوانێت لە یەک شوێن بمێنێتەوە و هەمیشە دەجووڵێت.
- رادەکات و سەر شت دەکەوێت لە کات و شو‌ێنی جیاوازدا. 
- ناتوانێت بە بێدەنگی بمینێتەوە و هەمیشە زۆر قسە دەکات.
 
دووەم نیشانە: کەمیی سەرنج 
- سەرنج ناخاتە سەر وردەکارییەکان، هەڵەی زۆر دەکات بەهۆی نەبوونی تەرکیزەوە.
- بە ئاسانی بە هەر دەنگێک یان جووڵەیەک سەرنجی دادەبڕێت.
- سەختی لە تەواوکردنی ئەرکی بچووک.
- زۆر شت لەدەست دەدات وەکو قەڵەم، دەفتەر و یاری.
- هەرچەندە بیستنی باشە، بەڵام پێدەچێت نەقمی جیهانێکی دیکە بووبێت و وەڵامی دەوروبەر نەداتەوە.
 
سێیەم نیشانە: بێهەستی
- خێرا وەڵامی پرسیار دەداتەوە بێ بیرکردنەوە.
- لە قسەکردن یان یاریکردندا پێش خەڵک دەکەوێت و چاوەڕێی نۆرەی خۆی ناکات.
- لەوانەیە قسەکانی خەڵک ببڕێت یان دەستوەردان بکات لەو بابەتانەی کە کاری ئەو نین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند جۆرێکی بەکتریا.

ئایا بەکتریا هەیە سوود بە جەستە بگەیێنێت؟

پسپۆڕێکی مایکرۆبایۆلۆژی باسی بەکتریا یان (میکرۆب)ـە سوودبەخشەکانی جەستە دەکات و دەڵێ، هەموو بەکتریایەکان زیانبەخش نین و لە راستیدا زۆربەیان پێویستن بۆ پاراستنی تەندروستیی مرۆڤ. ئەم وردەزیندەوەرە بەسوودانە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بەرگری، هەرسکردن، میتابۆلیزم و هاوسەنگی فیزیۆلۆژیی گشتیدا.