توێژینەوەیەک: نیوەی تووشبووانی کۆرۆنا تووشی گرفتە دەروونییەکان دەبن

04-08-2020
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
نیشانەکردن کۆرۆنا، گرفتە دەروونییەکان
A+ A-

رووداو- دیجیتاڵ

پزیشکانی ئیتاڵی زانکۆی سان رافائیل رایدەگەیێنن بەشێکی تووشبووانی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەیان تووشی گرفتە دەروونییەکان دەبن.


پزیشکە ئیتاڵییەکان توێژینەوەکیان ئەنجامداوە و دەرکەوتووە، زیاتر لە نیوەی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوون و چارەسەریان وەرگرتبوو دوای مانگێک تووشی گرفتە دەروونییەکان بوون.

توێژینەوەکە لەسەر 402 تووشبوو ئەنجامدراوە، پزیشکانی توێژەر بۆیان دەرکەوتووە، ٪55ی تووشبووان تووشی یەکێک لە گرفتە دەروونییەکان بوونەتەوە، کە ٪28یان تەنگژەی دەروونی دوای رووداوەکان، ٪31یان خەمۆکی، ٪42یان دڵەراوکێ و ٪40یان کەمخەوی و ٪20 وەسواسیان هەبووە.

فرانسیسکۆ بێبێدێتی، پرۆفیسۆری نەخۆشییە دەروونییەکان لە زانکۆی سان رافائیل دەڵێت، " ئێمە دوو هۆکارمان بۆ ئەوە روونکردووەتەوە کە بۆچی بەشێکی تووشبووان تووشی گرفتی دەروونی دەبنەوە، یەکێک لە هۆکارەکان لەوانەیە هەوکردن و میکانیزمەکانی سیستەمی بەرگری جەستە بێت و یەکێکی دیکەش ئەو ترسەی کە لە نەخۆشییەکە هەیە."

پرۆفیسۆرەکەی نەخۆشییە دەروونییەکان روونیدەکاتەوە، تەنگژەی دەروونی دوای رووداوەکان، خەمۆکی و دڵەراوکێ لە گرفتە دەروونییە بەربڵاوەکانن  لەنێو تووشبووانی کۆرۆنا."

ئەم توێژینەوەیەی پزیشکە ئیتاڵییەکان لە جۆرناڵی (Brain, Behavior and Immunity) بڵاوکراوەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."