چوار نیشانەی بەربڵاوی کەمیی ڤیتامین D

04-11-2019
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

رووداو- هەولێر

ڤیتامین D یەکێکە لەو ڤیتامینانەی رۆڵێکی گرنگ لە تەندروستیماندا دەگێرێت، بە پێچەوانەی ڤیتامینەکانی دیکە ڤیتامین D رۆڵی هۆڕمۆنیش دەبینیێت و هەموو خانەکانی جەستەش وەرگری تایبەتیان بۆی هەیە، سەرچاوەیەکی سەرەکی دەستکەوتنی ئەم ڤیتامینە بەرکەوتنە بە خۆر ، هەروەها هەندێ لە خۆراکەکانیش تا راددەیەک بڕێکی ئەم ڤیتامینەیان تێدایە وەک ماسی و بەرهەمە شیرەمەنییەکان.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D بریتین لە:


بێهێزی
هەستکردن بە بێهێزی بەردەوام گەڵێک هۆکاری هەن کە یەکێک لەوانە دەکرێت کەمی ڤیتامین دی بێت، توێژینەوەکان دەریان خستووە، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی هەستکردن بە بێهێزی لە نێو خانمانی گەنج کەمی ئاستی ڤیتامین Dیە لە خوێندا.

پشتئێشە
ڤیتامین D بۆ ئێسکەکان ئێجگار گرنگە، چونکە یارمەتی مژینی کالسیۆم دەدات، توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتی کە لەسەر نۆ هەزار کەس کراوە دەریخستووە، زۆربەی ئەوانەی ئازاری درێژخایەنی خوارەوەی پشتیان هەیە ئاستی ڤیتامین Dیان کەمە، هەروەها لە توێژینەوەکەدا هاتووە ئەوانەی کەمی ئەم ڤیتامینەیان هەیە ئەگەری هەستکردنیان بە ئازاری پێیەکان، جومگەکان و پەراسو دوو هێندە زیاترە.

خەمۆکبوون
توێژینەوەی زۆر لەسەر کاریگەری کەمی ڤیتامین D لەسەر دەرووندروستی کراون، ئەنجامی نزیکەی %65یشیان دەریدەخەن، کەمی ئاستی ڤیتامین D ئەگەری خەمۆکبوون زیاددەکات، ئەمەش بە تایبەت لە وەرزی زستاندا بەدیدەکرێت.

‌هەڵوەرینی قژ
گوشاری دەروونی هۆکارێکی ئاشکرای هەڵوەرینی قژە، بەڵام مەرج نییە هەموو هەڵوەرینێکی قژ هۆکارەکەی سترێس بێت، چونکە فاکتەری دیکەش هەن کە دەبنەهۆی سەرهەڵدانی ئەم گرفتە لەوانەش، کەمی ئاستی ڤیتامین D لە خوێندا، بۆیە وەرگرتنی ڤیتامین D و رێکخستنەوەی خۆراک رێگە لەم گرفتە دەگرن. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."