زانکۆی کاسۆلیکی: جەنگ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ زیاد دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئۆکراینا دەریدەخات، کە شەڕ و ناسەقامگیری لە وڵاتەکەدا بووەتە هۆی زیادبوونی نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن لەنێو هاووڵاتییانی سڤیلدا.
 
زانکۆی کاسۆلیکی لە ئۆکراینا ئاماژە بەوەدەکات پێش دەستپێکردنی شەڕ لە ساڵی 2022، ئۆکراینا خۆی رووبەڕووی ئاستێکی بەرزی نەخۆشییە درێژخایەنەکان ببووەوە، بەڵام ململانێ چەکدارییەکان دۆخەکەیان خراپتر کردووە، چونکە سیستمی تەندروستییان تێکداوە و گوشاری دەروونی و جەستەییان لەسەر خەڵک زیادکردووە.
 
د. وێید تسای سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە گوتی، "ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییان لەکاتی جەنگدا تووشی نەخۆشیی بەرزە پەستانی خوێن بوون و هەندێکیان لە قۆخانی دووەمی نەخۆشییەکەدان بەمەش ژیانی هەزاران کەسی خستووەتە مەترسیی تووشبوون بە  جەڵتەی دڵ و مێشکدایە."
 
د. تسای جەختی لەوەش کردەوە، " نابێت تەندروستی جەستە و دەرووندروستی وەک دوو بابەتی جیاواز سەیر بکرێت، قەڵەوی و بەدخۆراکی کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر دەرووندروستی هەیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە