توێژینەوەیەک بۆ ئەوانەی گرژەکۆڵۆنیان هەیە؛ هەمیشە سووکەژەم بخۆن

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ لە سعودیە دەریدەخات، ئەوانەی کە نەخۆشیی گرژەکۆڵۆنیان هەیە، باشترین خۆراکەکان کە بیخۆن و ئازاریان پێنەگەیێنێت، سووکەژەمەکانن.
 
توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی شا عەبدولعەزیز لە جەددەی سعەدیە کراوە و دەرکەوتووە، سووکەژەمەکان واتە خواردنی بڕێکی کەم لە خۆراک ئازاری گرژبوونی کۆڵۆن کەم دەکاتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەوانەی ژەمی قورس و زۆر دەخۆن، نیشانەکانی گرژبوونی کۆڵۆنیان زیاد دەبێت.
 
سارا عەجەبنوور، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: خواردنی سووکەژەم و خۆراکی کەم جووڵەی زیاتر بە ریخۆڵەکان دەدات، ئەمەش ئازاری تووشبووانی کۆڵۆنی هەستەوەر کەم دەکاتەوە.
 
تەنانەت توێژەران هۆشداری دەدەن کە دەبێت کەسی تووشبوو لەکاتی دیاریکراودا ژەمە سەرەکییەکانی بخوات، چونکە پابەندبوون بە کاتی ژەمەکان، دۆخی نەخۆشەکە باشتر دەکات.
 
تووشبووان خۆیان لەم خۆراکانە بەدوور بگرن؛
 
- خۆراکە ئامادەکراوەکان.
- خۆراکە خێراکان.
- ئەو خۆراکانەی گازەکانی گەدە دروستدەکەن (کەلەرم، فاسۆلیا، پاقلە، سوورەوەکراو و چەورەکان).
- ئەوانەی لاکتۆزیان زۆر تێدایە (پەنیر، شیر، ئاسکرێم و قشتە).
 
گازەکانی گەدە ''غازات'' لە چ کاتێکدا کێشەی هەیە؟ پسپۆڕێک لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراسدا وەڵام دەداتەوە و دەڵێت: لە ژندا زیاترە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە