رووداو - تەندروستی
پۆدکاستێکی تایبەت بە لێکەوتەکانی جەنگ لەسەر دەروون پێشکێشکرا و میوانەکە چارەسەرکارێکی دەروونییە، دەڵێت: جەنگ شتی باشی لێ ناکەوێتەوە بەتایبەت لەڕووی دەروونی و تەندروستییەوە کە بەردەوام مرۆڤ هەست بە گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ دەکات.
کۆچەر خۆشناو، چارەسەرکاری دەروونی میوانە و دەڵێت: ئێستا کاردانەوەکانی مرۆڤ بەرامبەر بە رووداوەکانی دەوروبەری گۆڕدراوە و پێشووتر ئەگەر دەنگی مۆتۆڕمان لەلا ئاسایی بوو، ئێستا وا دەزانین دەنگی درۆنە.
کۆچەر خۆشناو دەشڵێت، گوشاری دەروونی (سترێس) کاردانەوەیەکی ئاسایی مرۆڤە، بەڵام کێشەکە لەوەیە کە تا چ رادەیەک مرۆڤ پشوو دەداتە خۆی و خۆی کۆنتڕۆڵ دەکات. لەبارەی پشووەکانیشەوە روونی دەکاتەوە، بە بەردەوام باسی جەنگ نەکرێت و لەکاتی پشووداندا مرۆڤ خۆی لە ژینگەی جەنجاڵدا رابگرێت.
ئەو چارەسەرکارە دەروونییە هۆشداری دەدات کە لەکاتی چوون بۆ سەیران، مۆبایل بەکارنەیەت، چونکە گرنگە لە سەیراندا پشوو بدرێت و سەرنج لەسەر پشوودانی دەروونی بێت.
دکتۆر هونەر رێبوار، پێشکێشکاری پۆدکاستەکەیە و باسی خوێندنی ئۆنڵاین دەکات؛ لەم جۆرە خوێندنە قوتابی و خوێندکاران تێکەڵاویی کۆمەڵایەتییان لەگەڵ یەکدی نەماوە بۆ رەوینەوەی ئەو گوشارە دەروونییەی هەیانبووە، ئەگەر پێشووتر لەگەڵ یەکدا کۆببوونایەتەوە، ئێستا هەر یەکەیان و لە ماڵی خۆیدان و دوورن. ( کۆچەر خۆشناو گوتی، ئەرکی دایک و باوکە ئەو بۆشاییەیان بۆ پڕ بکاتەوە، بەتایبەت بۆ منداڵان بەوەی کە کێشەکەیان بۆ روونبکەنەوە و بە دروستی و بە سادەیی پێیان بڵێن کە چی دەگوزەرێت).
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ