رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە سوێد ئاشکرای دەکات، نزیکەی 70٪ی ئەو کچانەی رووەکخۆرن و گۆشت ناخۆن کێشەی کەمیی ئاسنیان هەیە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی لوند لە وڵاتی سوێد ئەنجام دراوە و دەرکەوتووە، کچانی هەرزەکار کە خۆراکی رووەکی (ڤیگن و ڤێجتاریان) هەڵدەبژێرن و گۆشت ناخۆن، بە بیانووی ئەوەی کێشێکی رێکتر و جەستەیەکی جوانتریان هەبێت رووبەڕووی کەمخوێنی بەهۆی ئاسنەوە دەبنەوە.
توێژینەوەکە کە لەسەر 475 خوێندکاری کچی ئامادەیی ئەنجام دراوە، ئاشکرای کردووە کە 38٪ی بەشداربووان تووشی کەمیی ئاسن بوون، بەڵام مەترسییەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لەنێو ئەو کچانەدا زیاتر بووە کە سووڕی مانگانەیان قورسە واتا خوێنێکی زۆریان هەیە و لەهەمان کاتدا رووەکخۆرن و گۆشت ناخۆن، نزیکەی 70٪یان کێشەی کەمیی ئاسنیان هەبووە.
مۆوا وۆڵف و ئانا ستوبێن دۆرف، دوو سەرپەرشتیاری ئەم توێژینەوەیەن، جەخت لەوە دەکەنەوە کە کەمیی ئاسن تەنیا نابێتە هۆی کەمخوێنی، بەڵکو کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ژیانی کەسەکە دروستدەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ