توێژینەوەیەک لە ئەمریکا: پەروەردەکردنی منداڵ مێشک دەپارێزێت

07-07-2025
لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

زۆربەی خەڵک لەوانەیە وا بیری کردبێتەوە کە تاوەکو منداڵی زیاتری هەبێت ژیانی قورسترە و زووتر پیر دەبێت، بەڵام رێک بە پێچەوانەوەیە و بەگوێرەی توێژینەوەیەک لە ئەمریکا، پەروەردەکردنی منداڵ پڕۆسەی پیربوونی مێشک دوادەخات. بەمەش تاوەکو منداڵی زیاتری هەبێت ئەوەندە زیاتر مێشکت بە گەنجی دەمێنێتەوە.
 
توێژینەوەکە لە سەنتەری روتگێرز لە ئەمریکا کرا و ئاشکرای دەکات، پڕۆسەی پەروەردەکردنی منداڵ دژ بە باوەڕی باو کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر پاراستنی تەندروستیی مێشک هەیە و دەبێتە هۆی هێواشکردنەوەی نیشانەکانی پیربوونی مێشک.
 
لە توێژینەوەکەدا 37 هەزار کەس بەشدارییان کردووە و دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی منداڵیان هەبووە، بە بەراورد لەگەڵ کەسانی بێ منداڵ، مێشکیان گەنجتر ماوەتەوە. 
 
پڕۆفیسۆر ئەڤرام هۆڵمز، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە سەنتەری روتگێرز لە ئەمریکا، دەڵیت؛ ئەو ناوچانەی مێشک کە لەگەڵ بەساڵداچووندا چالاکییان کەم دەبێتەوە، هەمان ئەو ناوچانە لەکاتی هەبوونی منداڵدا چالاکییان زیاد دەکات. تەنانەت بۆ هەردوو رەگەزەکە {دایک و باوک} ئەمە هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."