نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر؛ 2041 کەس لە بەشی چارەسەری سرووشتی بینراون و کێشەکان لەنێو گەنجاندا زیاد بوون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لێپرسراوی بەشی چارەسەری سرووشتی لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیێنێت، لە مانگی رابردوودا دوو هەزار و 41 کەس سەردانی بەشی چارەسەری سرووشتیان کردووە و چارەسەریان وەرگرتووە. ئەوەش باس دەکات کە ملئێشە و پشتئێشە لەنێو گەنجاندا زیادبوون.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 8-4-2026 ئەردەڵان سەعدەدین، لێپرسراوی بەشی چارەسەری سرووشتی لە نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، حاڵەتەکانی پشتئێشە، ملئێشە، هەوکردنی جومگەکان، رۆماتیزم و جەڵتەکان لە بەشی چارەسەری سرووشتی هەن.
 
ئەردەڵان سەعدەدین دەڵێت: ئێستا گەنجان بەهۆی زۆردانیشتن یاخود زۆر بەپێوەوەستان تووشی کێشەکانی بڕبڕەی پشت و مل بوون و دێنە سەنتەرەکە بۆ چارەسەر. ئەوەش دەخاتەڕوو کە زۆرێک لە تووشبووانی گەنج کە ملئێشە و پشتئێشەی درێژخایەنیان هەبووە، بەهۆی کارەکانیانەوە تووشیبوون بەتایبەت سەرتاشی، وەستای کاشی و بەپێوەوەستانی زۆر.
 
ئەردەڵان سەعدەدین رێنوێنیی هاونیشتمانییان دەکات، ''زۆردانیشتن یاخود زۆربەپێوەوەستان کێشەن بۆ بڕبڕەکان و هەمیشە گۆڕانکاری لە جووڵەکاندا هەبێت یاخود پشوو بدرێت''.
 
بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەکە، تەنیا لە بەشی چارەسەری سرووشتی لەکۆی سێ مانگی ئەم ساڵدا حەوت هەزار و 495 کەس بینراون و چارەسەریان بۆ کراوە.
 
کلینیکاست؛ زۆردانیشتن هۆکارێکی سەوەفانە لەنێو گەنجان (بەرنامەکە لێرەوە ببینە).
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە