رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراک رایدەگەیێنێت، قەڵەوی پەتایەکی بێدەنگە و ئێستا کێشەیەکی جیهانییە، هاوکات تایبەت بە مامۆستایانی ئایینیش دەڵێت: ''خەڵک هانبدەن بۆ پاراستنی تەندروستییان و پێشگیریکردن لە قەڵەوی''.
لە هەڤپەیڤینێکدا د. محەممەد جەباری، پسپۆڕی کلینیکیی خۆراکی رایگەیاند، قەڵەوی کێشەیەکی جیهانییە و بە گوێرەی سەرچاوە جیهانییەکانیش تاوەکو 2035 نزیکەی 50٪ رێژەی قەڵەوی زیاددەبێت.
د. محەممەد جەباری دەڵێت: پێویستە لەسەر ئاستی تاک، کۆمەڵگە و حکومەت پێشگیری لە قەڵەوی بکرێت و تاک ئیرادەی هەبێت بۆ پێشگیری لە قەڵەوی.
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، وەرزش، خۆراک و خەوی رێک مەرجەکانی شێوازی ژیانی تەندروستن و بۆ پێشگیری لە قەڵەوی، پێویستە هۆشیاریی تاک بەرزبکرێتەوە.
لە بەشێکی قسەکانیدا تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی گوتی، جەخت لە هۆشیارییە تەندروستییەکان بکەنەوە و خەڵک هۆشیاربکەنەوە لە پاراستنی تەندروستییان و پێشگیریکردن لە قەڵەوی.
تەنانەت پێشنیازیش دەکات کە لە قوتابخانەکان وانەی تەندروستی بگوترێتەوە و مامۆستایان شێوازی ژیانی تەندروست بۆ قوتابییان روونبکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ