رووداو - تەندروستی
بە گوێرەی ئەنجوومەنی ئەمریکیی ئێرانی، دۆخی تەندروستی لە وڵاتەکە لەڕووی خۆپاراستن و تەندروستیی گشتییەوە بەرەوپێشچووە و 90٪ـی دانیشتووانی گوندەکان دەستیان بە چاودێریی سەرەتایی تەندروستی گەیشتووە، بەمەش پێشبینی زیادبوونی ژمارەی بەساڵاچووان دەکرێت.
ئەنجوومەنی ئەمریکیی ئێرانی ئاماژە بەوەدەکات، 98٪ـی منداڵە لەدایکبووەکانی ئێران کوتانیان دژی گوزاز و سوورێژە وەرگرتووە و حکومەتەکە جەخت لە پلانەکانی کوتان بۆ سەرجەم منداڵەکان دەکاتەوە.
ئەنجوومەنەکە ئەوەش ئاشکرادەکات، لە ئێران پێشبینیدەکرێت تاوەکو 2030 ژمارەی بەساڵاچووانی ئێران 10 ملیۆن کەس زیادبکات، ئەمەش پێویستی بە سەرچاوەی چاودێریی تەندروستیی زیاتر دەبێت کە ئێستا نزیکەی 8٪ـی دانیشتووانەکەی سەروو 65 ساڵانن.
هاوکات تێکرای تەمەن لە ئێران 76 ساڵە، تەنانەت ئەنجوومەنی ئەمریکیی ئێرانیی ئەوەشی دەرخستووە، پزیشکان بە تێکڕا 4-6 خولەک بۆ هەر نەخۆشێک بەسەر دەبەن، ئەمەش کەمترە لە کاتی دیاریکراوی ستاندارد لانیکەم 15 خولەکە بۆ هەر نەخۆشێک.
مەعسوومە ساڵحی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زەهایمەری ئێران لە راگەیێندراوێکیدا لەساڵی 2020 ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی بەساڵاچووانی ئەو وڵاتەوە ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشیی زەهایمەریش زیادبووە.
لەبارەی هۆکارەکانی ئەو نەخۆشییەشەوە مەعسوومە ساڵحی دەڵێت، "خەمۆکی، گیانلەدەستدانی هاوژین، دوورکەوتنەوەی منداڵ و گۆڕینی شوێنی ژیان، هۆکارەکانی ئەو نەخۆشییەن لە وڵاتەکە.
ئامارەکانی وڵاتەکە دەریدەخات، نزیکەی 954 نەخۆشخانە، سێ هەزار و 700 کلینیک و شەش هەزار و 400 سەنتەری شیاندنەوەی پزیشکی هەن کە 60٪ـیان حکومین.
بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی زانکۆی پزیشکیی تاران، 42٪ـی کەسانی سەرووی 50 ساڵ لە ئێران نەخۆشیی بەرزەپەستانی خوێنیان هەیە و 62٪ـی تووشبووان بەساڵاچوون.
زانکۆی پزیشکیی تاران دەڵێت، کەسانێک کە کێشیان زۆر بێ یان نەخۆشیی دڵ و شەکرەیان هەبێ، زیاتر تووشی نەخۆشیی بەرزەپەستانی خوێن دەبن.
بەپێی توێژینەوەیەک لە زانکۆی پزیشکیی تاران دەرکەوتووە، ' نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن، رووداوی هاتووچۆ، شێرپەنجە، جەڵتە و برینداربوون' هۆکاری سەرەکیی مردنن لە ئێران کە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان گیانیان لەدەستدا کە ئەمەش هۆکارێکی هاتووچۆیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ