توێژینەوەیەک: ئەو خواردنەوانەی کافایینیان تێدایە کوالێتیی خەو تێکدەدەن

20-05-2024
رانیا رزگار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریدەخات، ئەو خواردنەوانەی مادەی کافایینیان تێدایە وەکو چا، قاوە و خواردنەوە وزەبەخشەکان هۆکارن بۆ خەوزڕان.
 
توێژینەوەیەکە لە زانکۆی پزیشکیی بایلۆر لە ئەمریکا کرا و دەرکەوت، ئەوانەی شەوانە خواردنەوەیەکی کافایینی دەخۆن، درەنگ خەویان لێدەکەوێت بەراورد بەوانەی خواردنەوەکان ناخۆن، بەجۆرێک کەسێکی ئاسایی 10 بۆ 20 خولەکی پێدەچێت تاوەکو بخەوێت. بەڵام کافایین ئەو ماوەیە دوو هێندە زیاددەکات.
 
رۆبێرتا ئاندینگ، خۆراکناس لە زانکۆکە دەڵێت: دوورکەوتنەوە لە ژەمی قورس و کافایین یەک کاژێر پێش خەوتن کوالێتی خەو باش دەکات، بەڵام پێشنیازیش دەکات کە ئەوانەی بە مادەکە هەستیارن و کێشەیان بۆ دروستدەبێت، ئەوا دەتوانن لە نیوەی رۆژەکەوە هیچ بڕێکی کافایین وەرنەگرن. 
 
توێژینەوەکە باس لەوەش دەکات خواردنی ژەمی قورس لەپێش خەوتن کاریگەری دەبێت لەسەر ئاراستەی جووڵەی خوێن بۆ مێشک، واتا لەبڕی ئەوەی خوێن زیاتر بۆ مێشک بڕوات بۆ بەرزکردنی کوالێتی خەوەکە، ئاراستەی خوێن بەرەو گەدە دەڕوات، بەمەش کوالێتیی خەوەکە تێکدەچێت و کەسەکە درەنگتر خەوی لێدەکەوێت یاخود ئەگەریش بخەوێت، ئەوا سوود لە خەوەکە نابینێت.
 
رۆبێرتا ئایدینگ پێشنیازدەکات، ژەمی ئێوارە سووک بێت و لە زەڵاتە و میوە پێکهاتبێت، تاوەکو کاریگەری نەکاتە سەر کوالێتیی خەو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."