لە چین بە یارییەکی ئەلیکترۆنی جووڵە بۆ کەسانی ئیفلیج دەگەڕێنرێتەوە

15 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە ناوەندێکی شیاندنەوە لە شەنگەهای چین تەکنەلۆژیایەک تاقیدەکرێتەوە بۆ ئەوەی دووبارە جووڵە بۆ ئەو کەسانە بگەڕێتەوە کە ئیفلیجبوون، ئەمەش لەڕێگەی یارییەکی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت.
 
هەر نەخۆشێک دەچێتە سەر مێزێک و رادەوەستێت، شاشەیەکی لەبەرامبەرە و بەگوێرەی هەستەوەری خۆی، یاری دەکات، ئەو نەخۆشە بە هەر شێوەیەک بجووڵێت، یارییەکەش بەهەمان شێوە دەجووڵێت. 
 
لە ناوەندی خزمەتگوزاریی شیاندنەوەی یانگجینگ، 40 ئامێری تەکنەلۆژیی نوێ بۆ شیاندنەوە و دووبارەپێدانەوەی جووڵە دروستکراون، کە وا لە نەخۆشەکە دەکات، بەگوێرەی یارییەکە بجووڵێت و راست و چەپ بکات.
 
وانگ یی، بەڕێوەبەری سەنتەرەکە دەڵێت: زۆرینەی ئەوانەی ئیفلیجن، دوای جەڵتەی مێشک وایان لێهاتووە، ئەم جۆرە تەکنەلۆژیایانەش وادەکەن خێراتر چاک ببنەوە بەبێ ئەوەی پێویستیان بە هیچ یارمەتیدەرێک بێت، چونکە خۆیان بەرامبەر بە شاشەیەک یارەییەکە دەکەن و کۆنتڕۆڵی دەکەن.
 
ئێستا ئەو رێگەیەی شیاندنەوە لەژێر تاقیکردنەوەدایە و پزیشکیان پێیان وایە، 92٪ کاریگەرە بۆ دووبارە چاکبوونەوەی نەخۆشەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە