هۆشداریی جیدیی لەبارەی وەرزش لە کەشی سارددا؛ ماسوولکەکان درەنگ چاک دەبنەوە!

14 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

کۆمەڵەیەکی وەرزشی لە ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئەوانەی لە کەشی سارددا وەرزش دەکەن و رایدەگەیێنێت، وەرزش لە کەشی سارددا ئەگەری برینداربوونی ماسوولکەکانی زیاد دەکات، چونکە لە کەشی سارددا ماسوولکەکان هێزیان کەمترە.
 
کۆمەڵەی ئەمریکیی پزیشکیی وەرزشی رایگەیاند، کەشوهەوای سارد دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی لوولەکانی خوێن، ئەمەش وادەکات کەمتر ئۆکسجین بۆ ماسوولکەکان بڕوات، بەمەش ماسوولکەکان درەنگتر چاک دەبنەوە و زووتریش تووشی پێکان دەبن.
 
کۆمەڵەکە پێشنیاز دەکات، هەمیشە بایەخ بە وەرزشەکانی خۆگەرمکردن بدرێت، بەتایبەت لە کەشی سارددا لانیکەم 20 خولەک (راکردنی سووک، پایسکیلسواری، بەپێ رۆیشتن) هەبێت.
 
ئەگەر رۆژانە وەرزش دەکەیت، ئەم بابەتە بۆتۆیە؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێو نەخۆشخانەکە. وێنە: رووداو

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر: نەشتەرگەرییەکانی شکان زۆرترینن

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر ئامارەکانی ساڵی رابردووی نەخۆشخانەکە رادەگەیێنێت؛ دوو هەزار و 955 نەشتەرگەریی ئێسک و شکان کراون و ئەوە زۆرترینە.