پاشای بەریتانیا: پشکنینی پێشوەختە ژیانی رزگار کردم

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

شا چارڵزی سێیەم پاشای بەریتانیا، رایگەیاند بەهۆی دەستنیشانکردنی زوو و پابەندبوون بە رێنوێنیی پزیشکەکانەوە، چارەسەرەکانی بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە لە ساڵی نوێدا کەمدەکرێنەوە.
 
شا چارڵز تەمەن 77 ساڵ، لە پەیامێکی تۆمارکراودا کە وەک بەشێک لە هەڵمەتێک بۆ هاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە بڵاوکرایەوە، گوتی: "زوو دەستنیشانکردنی هەر نەخۆشییەک، ژیان رزگار دەکات."
 
پاشای بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکرد، "من دەزانم ئەمە چ گۆڕانکارییەکی لە دۆخی خودی مندا دروستکردووە، وایکردووە بتوانم بەردەوام بم لە ژیانێکی تەواو و چالاک، تەنانەت لە کاتی وەرگرتنی چارەسەریشدا."
 
ساڵی رابردوو کۆشکی بەکینگهام رایگەیاندبوو، پزیشکەکان شێرپەنجەیان لە جەستەی پاشادا دەستنیشانکردووە. 
 
بڕیارەکەی چارڵز بۆ ئاشکراکردنی نەخۆشییەکەی، پێچەوانەی نەریتی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا بوو، کە تەندروستیی خۆیان بە بابەتێکی تایبەت زانیوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە