جیاوازی نێوان بیبەری سوور و سەوز چییە؟

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەگوێرەی سەرچاوە جیهانییە خۆراکییەکان، بیبەری شیرینی سەوز لەگەڵ بیبەری سوور چەند جیاوازییەکی گرنگیان هەیە و ئەمەش وا دەکات بەپێی پێویستیی جەستەت یەکێکیان هەڵبژێریت بۆ خواردن.
 
لەبارەی بیبەری سوور؛ کالۆری و کاربۆهیدرات و شەکرەکانی کەمترە. دەوڵەمەندترە بە ڤیتامین A و C کە پێست، بینین و بەرگریی جەستە باشتر دەکەن.
 
لەبارەی بیبەری سەوز؛ کالسیۆمی زیاتری تێدایە کە گرنگە بۆ بە‌هێزکردنی ئێسەکەکان و باشترکردنی ماسوولکەکان.
 
بەگوتەی پسپۆڕان، هەردوو جۆرەکە دەوڵەمەندن بە ریشاڵ کە هەرسکردن باشتر دەکات و ژمارەی میکرۆبە بەسوودەکانی ریخۆڵە زیاد دەکات، بەڵام هۆشداری دەدەن کە نابێت بکوڵێندرێت، چونکە ریشاڵی کەمتر دەبێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەرمانەکە و دۆناڵد ترەمپ.

فرۆشی ئەو دەرمانەی دۆناڵد ترەمپ بە مەترسی لەسەر خانمانی دووگیان ناویبرد، کەم بووەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ لەڕووی ئابوورییەوە دەریدەخات، فرۆشی ئەو دەرمانەی کە سەرۆکی ئەمریکا گوتی، ''لە ماوەی دووگیانیدا بەکارنەیەت و ئەگەری وەچەخستنەوەی ئۆتیزم زیاد دەکات'' کەم بووەتەوە و ئێستا خانمانی دووگیان بەکاریناهێنن.