توێژینەوەیەک: 'هاوسۆزی'، بەختەوەری دەهێنێت

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئەڵمانیا دەریدەخات ئەو کەسانەی بە هاوسۆزییەوە مامەڵە لەگەڵ کەسانی دیکەدا دەکەن، زیاتر هەست بە ئاسوودەیی دەکەن.
 
زانکۆی مانهایم لە ئەڵمانیا شیکاری بۆ داتای زیاتر لە 40 توێژینەوەی پێشووتر کردووە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی هاوسۆزیی کەسانی دیکە دەکەن و یارمەتییان دەدەن، زیاتر هەست بە دڵخۆشی و رەزامەندی لە ژیان دەکەن.
 
زانکۆ ئەڵمانییەکە جەخت لەوەدەکاتەوە پەیوەندیی نێوان هاوسۆزی و بەختەوەریی تاکەکەسی بەبێ رەچاوکردنی تەمەن، رەگەز و ئایینی کەسەکان بوونی هەیە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کاریگەریی هاوشێوەی لەسەر گرووپە جیاوازەکانی دانیشتووان هەیە بۆیە هەتا زیاتر هاوکار بن و یارمەتی خەڵکی لێقەوماو بدەن زیاتر دڵتان خۆش دەبێت، ئەمە جگە لەوەی کە لەڕووی دینیش چەند سوودی دەبێت و چەند خێرێکی گەورەیە.
 
مایلیندا زونیک، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، دەڵێت، "داوا لە قوتابخانە و زانکۆکان دەکەم کە لە پەروەردە و خوێندنا هانی خەڵک بدەن بۆ ئەوەی لە ژیانی رۆژانەیاندا زیاتر هەست بە بەزەیی بکەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە