لافاوەکەی چەمچەماڵ؛ باوکم گوتی 'رۆڵە تۆ بڕۆ با من بخنکێم'

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
ئامینە رەئووف
ئامینە رەئووف
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لافاوەکەی چەمچەماڵ، جگە لە زیانی مادی کاریگەریی دەروونی و جەستەیی لەسەر دانیشتووانەکەی بەجێهێشتووە، بەتایبەتی ئەو خێزانانەی کە کەسی بەتەمەن و خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەیە.
 
ئامینە رەوف، خانمێکی دانیشتووی شارەکەیە کە سەرپەرشتیی شەش ئەندامی خێزانەکەی دەکات کە خاوەن پێداویستی تایبەتن. ئەو باس لەو ساتە سەختانە دەکات کە لە ترسی خنکان، ناچاربووە باوکی هەڵبگرێت کە بەهۆی جەڵتەوە لایەکی لەکارکەوتووە و توانای جووڵەی نەبووە.
 
ئامینە، دەڵێت، "لە کاتی لافاوەکەدا باوکم نەیدەتوانی لەسەر جێگەکەی هەستێتەوە. پێیگوتم 'رۆڵە تۆ بڕۆ با من بخنکێم'، بەڵام من رازی نەبووم و پێمگوت 'بەخوا ناهێڵم، یان پێکەوە رزگارمان دەبێت یان پێکەوە دەخنکێین'."
 
ئەو خانمە بۆ رزگارکردنی باوکی، پشتی خۆی بە قایشی قەڵەوێرەکەی تووند کردووە و باوکی هەڵگرتووە تاوەکو بتوانێت لە ئاوەکە دەریبکات، دواتر بە هاوکاریی دراوسێکانیان و تیمێکی فریاگوزاری، خۆی و خێزانەکەی گەیێندراونەتە شوێنێکی ئارام.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە