ئەنفلەوەنزا لەنێو منداڵانی دهۆک بڵاوبووەتەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
منداڵێکی نەخۆش. وێنە: رووداو
منداڵێکی نەخۆش. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

نەخۆشخانەی منداڵانی هەڤی لە دهۆک رایدەگەیێنێت، شەپۆلێکی ئەنفلۆنزای وەرزی لەنێو منداڵانی پارێزگای دهۆک بڵاوبووەتەوە رۆژانە پێشوازی لە سەدان منداڵی نەخۆش دەکات.
 
د. نزار بەکر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رۆژانە نزیکەی 500 بۆ 600 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن و لە ئێستادا 160 منداڵ لە بەشە جیاوازەکاندا خەوێندراون."
 
بە گوتەی د. نزار بەکر، ژمارەی تووشبووان لە زیادبووندایە و داوا لە دایک و باوکان دەکات کە زیاتر ئاگاداری منداڵەکانیان بن و بیانپارێزن.
 
سەبارەت بە جۆری ڤایرۆسەکان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان ئاماژەی بەوەدا کە زۆرترین حاڵەتەکان ئەنفلۆنزایە، بەڵام ڤایرۆسی دیکەی وەک پارا-ئەنفلۆنزا و کۆرۆناش لەنێو تووشبوواندا هەن.
 
د. نزار بەکر جەخت لەوە دەکاتەوە منداڵان بەهۆی ئەوەی سیستمی بەرگریی جەستەیان هێشتا بەتەواوی گەشەی نەکردووە، زیاتر لە گرووپەکانی دیکەی تەمەن تووشی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان دەبن
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە